riklam

گه‌رما به‌ ده‌یان كه‌س ده‌كوژێت

جیهان 11:22 AM - 2018-05-22
.

.

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌ ده‌یان كه‌س له‌ یه‌كێك له‌ شاره‌كانی پاكستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ڕێكخراوی خێرخوازی " ایدهی" له‌ پاكستان ئاشكرایكرد له‌ به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌و وڵاته‌ له‌سێ ڕۆژی ڕابردوودا 65 كه‌س له‌ شاری كه‌راچی دووه‌مین گه‌وره‌ شاری پاكستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ زۆربه‌یان له‌چینی هه‌ژار و نه‌داری ئه‌و وڵاته‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌ به‌ ده‌یان كه‌سیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان.

به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و نه‌بوونی كاره‌با و تێكچوونی ستسمی هه‌واگۆڕ له‌هۆكاره‌كانی مردنی ئه‌و كه‌سانن كه‌ بۆ هۆی گه‌رماوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
پێویسته‌ بوترێت له‌ساڵی 2015 به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما 1300 كه‌س له‌ پاكستان گیانیان له‌ده‌ستدا.

 PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ بی بی سی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket