riklam

گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شوتی له‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

کوردستان 10:30 AM - 2018-05-22
.

.

هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی زاخۆ، له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی به‌رھه‌مھێنانی شوتی له‌ كوردستان دروست ده‌كات و به‌ وته‌ی خۆشی رۆژانه‌ 400 تۆن، به‌رھه‌می شوتی ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی كوردستانه‌وه‌.

عه‌لی عومه‌ر، له‌ گوندی تۆبزاوه‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ سه‌ر رووبه‌ری 700دۆنم زه‌وی، ده‌ستی به‌ پڕۆژه‌ی چاندنی شوتی كردووه‌ و به‌ وته‌ی خۆی رۆژانه‌ 100 كرێكار كاری تێدا ده‌كه‌ن.

ئه‌و ده‌ڵێت: بیرۆكه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، كه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو كاری بازرگانیم ده‌كرد و شوتیم له‌ توركیاوه‌ ده‌ھێنایه‌ كوردستان، به‌ڵام كه‌ بینیم كاره‌كه‌ زۆر ئاسانه‌، بیرم له‌وه‌ كرده‌وه‌ خۆم ده‌ست به‌ چاندنی شوتی بكه‌م، چونكه‌ ھه‌م ئاو و ھه‌وای كوردستان له‌ باره‌، ھه‌م خه‌ڵكانێكی زۆریش ده‌توانن له‌و پڕۆژه‌یه‌ سودمه‌ند بن.

عه‌لی عومه‌ر ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ ماوه‌ی  چه‌ند رۆژی داھاتوو به‌رھه‌می شوتی به‌رده‌ڕه‌ش ده‌كه‌وێته‌ بازار، كه‌ رۆژانه‌ 400 تۆن به‌رھه‌می ده‌بێت.

ئه‌و بازرگانه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت و پڕۆژه‌ی له‌و جۆره‌ له‌ كوردستان ئه‌نجام بدرێن، ئه‌وا رێژه‌ی بێكاری كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌م شوتیانه‌ی ئێمه‌ له‌ شوتی ھاورده‌ی ئێران و توركیا به‌ تامتر و ھه‌رزانتره‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket