riklam

فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان كه‌وته‌خواره‌وه‌

جیهان 10:17 AM - 2018-05-22
.

.

سوپای روسیا فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌ نزیك بنكه‌ی سه‌ربازی "حمێمیم" له‌ سوریا ده‌خاته‌ خواره‌وه‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ دوای نزیكبوونه‌وه‌ی له‌ بنكه‌ی "حمێمیم" خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و نازانرێت سه‌ر به‌ چ لایه‌نێكه‌.

ھاوكات به‌ھۆی ئه‌و رووداوه‌وه‌ ھیچ زیانێكی گیانی و ماددی رووینه‌داوه‌ و كاره‌كانی ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ی روسیا به‌ ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

روانگه‌ی سوریاش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌: له‌ نزیك ئه‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ بیستراوه‌ و پێده‌چێت به‌ھۆی خستنه‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ بوو بێت كه‌ له‌ لایه‌ن سیستمی به‌رگری روسیاوه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket