riklam

لیستەکەی مالکی ھەڵوێستی لەبارەی مانەوەی عەبادی راگەیاند

عیراق 06:21 PM - 2018-05-21
.

.

ئەندامێکی لیستی دەوڵەتی قانون کە نوری مالکی سەرۆکایەتی دەکات، ھەڵوێستی لیستەکە لەسەر مانەوەی حەیدەر عەبادی لە پۆستی سەرۆکایەتی وەزیرانی عیراقدا دەخاتەڕوو.

لەوەتەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی 12-5ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەنراوە، لیست و قەوارەو ھێزو ھاوپەیمانییە جیاوازەکان دەستیان کردووە بە خستنەڕووی بۆچوون و لێکدانەوەکانیان بۆ قۆناغی داھاتوو و پێکھێنانی حکومەتی تازەی بەغدا.

لەوبارەیەوە عەبدولھادی سەعداوی ئەندامی لیستی دەوڵەتی قانون بە سەرۆکایەتی نوری مالکی رایگەیاند: لیستەکەی ئێمەو چەندین لیست و لایەنی تریش دژی ئەوەن عەبادی جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران.

سەعداوی باسی ھۆکاری رەتکردنەوەی عەبادی نەکردووە، بەڵام ئاماژەی کردووە كه سەرجەم ئەندامی دەوڵەتی قانون بە نوری مالکیشەوە مانەوەی عەبادی لە پۆستەکیدا رەتدەکەنەوە.

ساڵی 2018 دوای ناکۆکی و گرژیی زۆر لەنێوان عەبادی و مالکی لەسەر پۆستی سەرۆک وەزیران ھەرچەندە ھەردووکیان لە حزبی دەعوەو دەوڵەتی قانون بوون، بەڵام دواجار عەبادی کرایە سەرۆک وەزیران و بۆ رازیکردنی مالکی کرایە جێگری سەرۆک کۆمار کە دەسەڵاتێکی کەم و دیاریکراوی ھەیە.


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket