riklam

كورد دۆستێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا

کوردستان 10:31 PM - 2018-05-20
.

.

ڕۆژنامه‌نووس ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا له‌ ئه‌كاونتی خۆی له‌ فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ كورد دۆستێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستداوه‌.

ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ ده‌نووسێت: دوێنێ ته‌واوی میدیاكانی جیهان، باسی كۆچی دوایی بیرمه‌ند و مێژوونوسی به‌ریتانی- ئه‌مریكی بێرنارد لویس كرد. له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوودا هیچ بیرمه‌ندێكی ئه‌مریكا، هێنده‌ی بێرنارد لویس، بۆچوونه‌كانی قسه‌وباسی زۆری لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌. هه‌روه‌ك خۆشێی ده‌ڵێت: من بۆ هه‌ندێك كه‌س كه‌سێكی بلیمه‌تم، بۆ هه‌ندێكی تریش شه‌یتانم. بێرنارد لویس له‌ ساڵی 1916 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی جووله‌كه‌ له‌دایك بووه‌و رۆژی شه‌ممه‌ 19-5-2018 له‌ ئه‌مریكا كۆچی دواییكرد.

لویس كه‌سێكی رۆژهه‌ڵاتناس بوو، شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا هه‌بوو. له‌هه‌مانكاتیشدا دۆستێكی نزیكی گه‌لی كوردستان بوو،داوای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی بۆ كورد ده‌كرد. جگه‌له‌وه‌ش خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك كتێبی گرنگه‌ له‌وانه‌ : مستقبل الشرق الاوسط" و"تعدد الهویات فی الشرق الاوسط" و"ظهور تركیا الحدیثه‌" و"تشكیل الشرق الاوسط الحدیث".

به‌دڵنییایه‌وه‌ به‌ مردنی بێرنارد لویس، كورد دۆستێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌مریكاش مێژوونوس و بیرمه‌ندێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket