riklam

ئاماده‌كاریی بۆ ھه‌ڵبژاردن له‌ ھه‌رێم ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 10:01 PM - 2018-05-20
.

.

كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێم ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان  ده‌ستپێده‌كات.

سلێمان مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای ھه‌ڵبژاردن و راپرسی ھه‌رێم به‌ كوردسات نیوزی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 30 ی ئه‌یلولی 2018دیاریكرا بۆ ئه‌نجامدانی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌ستیكردوه‌ به‌ رێكاره‌ یاسایی و كارگێڕییه‌كان، له‌ سه‌ره‌تاشدا په‌یڕه‌وه‌كانی پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكراوه‌، فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیش راسپێردراوه‌ به‌ ئاماده‌كردنی خشته‌ی كاره‌كان، ھه‌روه‌ھا تۆماری ده‌نگده‌ران و ھه‌موو داتاكان كاریان له‌سه‌ر كراوه‌ و له‌ قۆناغی كۆتایدایه‌.

وتیشی، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌رده‌وامه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كانی بۆ په‌سه‌ندكردنی ورده‌كاری خشته‌ی كرداره‌كان و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی ھه‌نگاوه‌كان.

له‌ لایه‌كی تریشه‌وه‌، به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی ھه‌رێم بڕی "10" ملیار دینار خراوه‌ته‌ سه‌ر حسابی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی ھه‌رێم به‌ مه‌به‌ستی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێم.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket