riklam

سێ‌ كۆستی رۆژنامه‌نووسان له‌ یه‌ك ساڵدا

کوردستان 08:40 PM - 2018-05-20
.

.

له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا رۆژنامه‌نووسانی كوردو میدیای كوردی، به‌تایبه‌تیش لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، سێ‌ كۆستی گه‌وره‌ی كه‌وت و پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و سێ‌ كه‌ڵه‌پیاوه‌ زۆر سته‌م و مه‌حاڵه‌.

(مام جه‌لال) وه‌ك نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسێكی بلیمه‌ت وه‌ك جێگری جه‌واهیری مه‌زن له‌ ساڵی (1959)وه‌ سه‌رقاڵی نووسین و كاری میدیایی بووه‌و پارێزه‌ری سه‌رسه‌ختی رۆژنامه‌نووسان بووه‌، مام جه‌لال كه‌سێك بوو هه‌میشه‌ پشت و په‌ناو دڵسۆزی رۆژنامه‌نووسان بوو، به‌ چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی ده‌نووسی، هه‌رده‌م له‌ شاخ و له‌ هه‌ر كوێ‌ ئه‌و هه‌بووبێت گوڕو تین بووه‌ بۆ رۆژنامه‌نووسان.

(نه‌وشیروان مسته‌فا) رۆژنامه‌نووس و هاوكات نووسه‌رێكی به‌ ئه‌مه‌ك و به‌ ئه‌زموونی نووسینه‌وه‌ی مێژووی رۆژنامه‌نووسی كوردی بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و وتاری ناوازه‌ و به‌ دیققه‌ت و گرنگ، مێژووی رۆژنامه‌نووسی كورد له‌ سه‌رده‌ستی كاك نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵه‌كانیدا نوسراوه‌ته‌وه‌.

(عادل موراد) نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و زمانزانێكی بێ‌ وێنه‌ كه‌ میدیایی كوردی له‌ شاخ و له‌ ناوه‌وه‌و له‌ هه‌نده‌ران و تاراوگه‌، رۆڵی گه‌وره‌و لێهاتووی بینیوه‌.

سه‌رده‌مانێك له‌ میدیای عه‌ره‌بیدا كاری كردووه‌ پاشان به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی (ی.ن.ك) بووه‌و هاوكات سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی (الاتحاد) بووه‌ كه‌ له‌و رۆژه‌دا باشترین رۆژنامه‌ بوو له‌ سه‌رانسه‌ری عیراقدا.

ئه‌م سێ‌ قه‌ڵه‌مه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا به‌جێیان هێشتین.

 سێ‌ ناوی دیار و سێ‌ گه‌وره‌ بیرو سێ كه‌ڵه‌پیاوو سێ‌ رۆژنامه‌نووسی بلیمه‌ت و هه‌ڵكه‌وتوو.

ئێمه‌ له‌ لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به‌ ناوی سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی سنووری لقه‌كه‌مان و سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی میدیای كوردی و دڵسۆزانی بواری میدیا ده‌كه‌ین كه‌ سیاسه‌تمه‌دارو نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس (عادل موراد) ئه‌ندامی كارای لقمان له‌ رۆژی هه‌ینی (18/5/2018) به‌جێی هێشتین و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێكردین.

زۆر به‌ داخه‌وه‌ بۆ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی كاك عادل زۆر زوو خۆی گه‌یانده‌ هه‌ڤاله‌كانی و كاروانی هه‌ردوو قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی تری سلێمانی سه‌د حه‌یف كه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا هه‌رسێكیان به‌جێیان هێشتین كۆستی گه‌وره‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كه‌وت

انالله وانا الیه‌ راجعون

كاروان ئه‌نوه‌ر
سكرتێری لقی سلێمانی
سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket