riklam

عیراق هێنده‌ی بودجه‌ی وڵاتێك له‌ھاورده‌كردنی ده‌رماندا به‌فیڕۆده‌دات

عیراق 06:43 PM - 2018-05-20
.

.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كه‌رتی ته‌ندروستی عیراق ئاشكرایكردووه‌ كه‌ تێچووی ھاورده‌كردنی ده‌رمان بۆ عیراق له‌گه‌ڵ بودجه‌ی وڵاته‌ بچوكه‌كاندا ھاوتایه‌.

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی كه‌رتی ته‌ندروستی عیراقیه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، كه‌ تێچووی ھاورده‌كردنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی ھاوتایه‌ له‌گه‌ڵ بودجه‌ی وڵاته‌ بچوكه‌كان، كه‌ له‌ چه‌ندین ساڵدا تێچووه‌كه‌ی شه‌ش ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ سێ جۆر ده‌رمان له‌ عیراقدا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت، جۆری یه‌كه‌میان له‌لایه‌ن كۆمپانیا ناسراوه‌كانه‌وه‌ به‌رھه‌مھاتوون، جۆری دووھه‌میش ده‌رمانی له‌به‌رگیراوه‌ن، كه‌ له‌سه‌ر ده‌رمانی كۆمپانیا ناسراوه‌كاندا له‌به‌ریان ده‌گیرێته‌وه‌، به‌ڵام ده‌رمانه‌كان له‌ چاره‌سه‌ركردندا كاریگه‌ریی خۆیان ھه‌یه‌، جۆری سێھه‌می ده‌رمانه‌كان كه‌ كێشه‌ی زۆری بۆ عیراق دروستكردووه‌، ده‌رمانی ساخته‌كراون كه‌ چه‌ندین گیروگرفتی ته‌ندروستیش دروست ده‌كات.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket