riklam

په‌رله‌مان هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئاشكراكرد

کوردستان 05:41 PM - 2018-05-20
.

.

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ 20-5-2018، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هۆكاری دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئاشكراكرد كه‌ تایبه‌تبوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و موچه‌ و ده‌رماڵه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌ماندا هاتووه‌ "به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی (كاروباری یاسایی) و (دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان)، سه‌باره‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی 2018، یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاری ‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ كه‌ بڕیاربوو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 21-5-2018،ئه‌نجامبدرێت".

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
راگه‌یه‌ندراوێك له‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌
به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ی (كاروباری یاسایی) و (دارایی و ئابووری و وه‌به‌رهێنان)، سه‌باره‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (4)ی ساڵی 2018، یاسای (چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌دواخستنی دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌ كه‌ بڕیاربوو رۆژی دووشه‌ممه‌ 21-5-2018، ئه‌نجام بدرێت.

هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنه‌كه‌شه‌وه‌ دلێر ماوه‌تی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هۆكاری دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان كه‌ بڕیاربوو رۆژی دوو شه‌ممه‌ ئه‌نجامبدرێت بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی یاسایی و دارایی به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوانه‌وه‌ نه‌یتوانی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ببه‌ستێت و گفتوگۆ له‌ باره‌ی یاسای ده‌رماڵه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.

وتیشی: له‌ ئێستادا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر ئاماده‌ن بخرێنه‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌، به‌ڵام په‌رله‌مان له‌ ئێستادا گرنگی به‌و پڕۆژانه‌ ده‌دات كه‌ سوودی راسته‌وخۆ به‌ هاووڵاتییان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ تایبه‌ت له‌بواری داراییدا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تائێستا كاتی دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان دیار نییه‌، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت لیژنه‌كانی دارایی و یاسایی گفتوگۆكانیان له‌باره‌ی یاساكه‌وه‌ ته‌واو بكه‌ن و ئه‌و كات بخرێته‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كانه‌وه‌.

PUKmedia زانیار مه‌جید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket