riklam

ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی له‌ جیهادییه‌كان ده‌سه‌نرێته‌وه‌

جیهان 04:29 PM - 2018-05-20
.

.

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی له‌ جیهادییه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌سێنێته‌وه‌
حكومه‌تی ئه‌ڵمانی به‌نیازه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی له‌وكه‌سانه‌ بسه‌نێته‌وه‌ كه‌خاوه‌ن دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن و له‌ریزه‌كانی داعش دا كاریانكردوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌نوسی میدیاكارانی ئه‌ڵمانیا كه‌به‌گروپی"فۆنكه‌" ناسراون و دۆیچه‌ ڤیلله‌و ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20 ی ئایاری 2018 به‌پشت به‌ستن به‌كاردانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر به‌دواداچونێكی فراكسیۆنی چه‌په‌كانی ئه‌ڵمانیا كه‌ئۆپۆزیسیۆنن و به‌پێی داتا ئه‌منیه‌كان ئاشكرایانكرد له‌كۆی  هه‌زار جیهادی ئیسلامی كه‌ گه‌شتونه‌ته‌ شوێنه‌ قه‌یراناوییه‌كانی شه‌ڕو له‌ریزه‌كانی داعشدا بوون نیوه‌یان هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانین.

له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوووه‌ جگه‌ له‌مانه‌ 243 كه‌سی سه‌ر به‌پارتی كرێكارانی كوردستان و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كوردی بۆ پشتگیری له‌ هاوپه‌یمانی نێودوڵه‌تی له‌دژی داعش له‌ 2013 دا له‌ئه‌ڵمانیاوه‌ چونه‌ته‌ سوریاو ئه‌ڵمانیایان به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه‌ به‌جێ هێشتوه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ له‌ئه‌ڵمانیا پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ریزی ڕێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ بیانیه‌كاندا پۆلینكراوه‌..هه‌ر له‌ڕاپۆرته‌كه‌ی میدیاكارانی ئه‌ڵمانیدا هاتووه‌ ده‌یان موسولمانی ئه‌ڵمانی ئێستا له‌زیندانه‌كانی سوریاو عیراق و توركیادان و به‌شێكی زۆریشیان ژن و منداڵن و له‌م دواییانه‌دا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا.

له‌ڕاپۆرته‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ هاوپه‌یمانی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ریكه‌وتون ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانی له‌وانه‌ بسه‌ندرێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌ن و چونه‌ته‌ سوریاو عیراق و له‌گه‌ڵ داعشدا كاریانكردو به‌سه‌ریاندا ساغ بۆته‌وه‌ كه‌به‌شداری شه‌ڕیانكردبێ.

لای خۆشییه‌وه‌"ئولا یلبكه‌" پسپۆری سیاسی كاروباری ناوخۆی پارتی چه‌په‌كان پێی وایه‌ ئه‌مه‌ كارێكه‌ ده‌ستوری نیه‌و ناكرێ، چونكه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ ئه‌و ئه‌ڵمانانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌چونه‌ته‌ پاڵ كورده‌كان وبه‌شداری شه‌ری داعشیان كردوه‌.

به‌ر له‌دوو رۆژیش ڕۆژنامه‌ی "كولنه‌ر شتادت انتسایگر"بڵاإویكرده‌وه‌ 35 ئه‌ڵمانی داعش له‌زیندانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌لی كورد دان له‌سوریاو ئێستا خێزانه‌كانیان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره‌كانیان له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ له‌ هه‌وڵدان فشار دروستكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ بۆ ئه‌ڵمانیا ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ نوسیویه‌تی له‌شه‌ش مانگی ڕابردودا 13 ژن و منداڵ له‌و سه‌له‌فیانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌رێمی باكوری ڕوباری ڕاین"نۆردڕاین فێستڤاڵن" له‌ئه‌ڵمانیا.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket