ریزبه‌ندی به‌هێزترین سه‌رۆكه‌كانی جیهان
هەمەرەنگ 03:38 PM - 2018-05-20.
گۆڤاری فۆربسی ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌باره‌ی كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھانی ئه‌مساڵ ئاماده‌كردووه، له‌و راپۆرته‌دا ناوی 75 كه‌سایه‌تی جیھانی تێدایه، كه 5 یان ژنن. به‌پێی ئه‌و گۆڤاره بێت، ئه‌مساڵ شی جین پینگی سه‌رۆكی چین به‌ھێزترین كه‌سایه‌تی جیھان بووه‌و پوتینیش كه‌ساڵی پار پله‌ی یه‌كه‌می ھه‌بووه، دابه‌زیوه بۆ پله‌ی دووه‌م. گه‌رچی ئه‌نجیلا مێركلی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پله‌ی چواره‌می ھێناوه، به‌ڵام به‌ھێزترین ژنی جیھانه.
سه‌رۆكێكی به‌ھێز
به پێی ئه‌و راپۆرته بێت شی جین پینگ سه‌رۆكی چین، ئه‌مساڵ به‌تایبه‌تی له‌پاش ئه‌وه‌ی پارتهكهیی و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و رێگریهیان لابرد كه ته‌نھا بۆی ھه‌یه دوو ساڵ خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری ھه‌ڵبژێرێت و كۆمه‌ڵێك ده‌سه‌ڵاتی زۆرتریان پێبه‌خشی، به‌م شێوه‌یه ئه‌م كه‌سایه‌تییه بۆته، به‌ھێزترین ده‌سه‌ڵاتداری چین و جیھانیش.
پوتین
ھه‌رچه‌نده ساڵی پێشوو ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا پله‌ی یه‌كه‌می ھه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی. گۆڤاره‌كه پێی وایه، له‌پاش ئه‌وه‌ی بۆ چواره‌مین جار وه‌كو سه‌رۆكی روسیا ھهڵبژێرایهوهو رێژه‌ی له 77% ی ده‌نگی خه‌ڵكی به‌ده‌ستھێنا، دووباره پوتین یه‌كێكه له سه‌رۆكه به‌ھێزه‌كانی جیھان.
دۆناڵد تره‌مپ
ھه‌میشه سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌ھێزترین پیاوی جیھان بوون، چونكه ئه‌مریكا خاوه‌نی به‌ھێزترین ھێزی سه‌ربازیی و ئابوریی و سیاسییه له‌جیھان، لێ ئه‌مساڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا، پله‌ی سێھه‌می ھه‌یه. ئه‌مه‌ش زیاتر به‌ھۆی ئه‌و ھه‌موو كێشه و گرفتانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا رووبه‌روی تره‌مپ بوویه‌وه .
ئه‌نجیلا مێركل
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌نجیلا مێركل راویژكاری ئه‌ڵمانیا وه‌كو یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھان داده‌نرێت. ئه‌مساڵیش به‌تایبه‌تی پاشئه‌وه‌ی بۆ چواره‌مجار بوویه‌وه به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، بووه به به‌ھێزترین ژنی جیھان و پله‌ی چواره‌میشی له كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھان ھێناوه.
ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیھان
جیف بیزوس خاوه‌نی كۆمپانیای « ئه‌مازۆن» ی ئه‌مریكا، له‌ئێستادا ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوی جیھانه، پله‌ی پێنچه‌می له به‌ھێزترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیھان به‌ده‌ستھێناوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كۆمپانیای ئه‌مازۆن، گه‌وره‌ترین كۆمپانیای بازرگانیی ئه‌لكترۆنییه له‌جیھاندا.
پاپای فاتیكان
گه‌رچی پاپا فرانسیس، پاپای فاتیكان كه به‌ھێزترین كه‌سایه‌تیی رۆحی مه‌سیحییه له جیھاندا، به‌تایبه‌تی بۆ مه‌زھه‌بی كاتۆلیكی كه شه‌ش یه‌كی دانیشتوانی جیھان پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له لیسته‌كه‌دا پله‌ی شه‌شه‌می له كه‌سایه‌تییه به‌ھێزه‌كانی جیھان به‌ده‌ستھێناوه.
بیل گه‌یتس
بیل گه‌یتس خاوه‌ن و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای « مایكرۆسفت» ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به یه‌كێك له‌كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌ھێزه‌كانی جیھان داده‌نرا، به‌ڵام ئێستا كه‌مێك پله‌كه‌ی دابه‌زیوه‌و له لیستهكدا پله‌ی حه‌وتی به‌ركه‌وتووه.
میر محه‌مه‌د
بۆیه‌كه‌مجار كه‌سایه‌تییه‌كی به‌ھێزی جیھان له رۆژھه‌ڵاتی ناڤین‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌ویش میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێ‌نشین و كوڕی مه‌لیكی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌یه. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به شێوه‌یه‌كی فراوان میدیاكانی جیھان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن ، له‌ناو وڵاتیشدا به به‌ھێزترین ده‌سه‌ڵاتدارای سعودیه داده‌نرێت، له ساڵی پاریشدا نزیكه‌ی 100 میرو بازرگانی گه‌وره‌ی سعودییه‌ی به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سزادا، ھه‌روه‌ھا كۆمه‌ڵێك ریفۆرمی كولتوروی سازكرد، له‌وانه رێگه‌ی دا ژنان ئۆتۆمبیل لێبخورن و ھۆڵه‌كانی سینه‌مای كرده‌وه.
نارندرا مودی
نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی ھیندستان له‌ناو لیستی به‌ھێزترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیھان، پله‌ی نۆھه‌می به‌ده‌ستھێناوه. نارندرا مودی له‌سه‌ر تۆڕی « تویته‌ر» نزیكه‌ی 43 ملیۆن كه‌س سه‌یری واڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له‌پاش دۆناڵد تره‌مپ، پله‌ی دووه‌می ھه‌یه له‌سه‌ر تویته‌ر. جێگه‌ی ئاماژه‌یه له رووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه ھیندستان دووه‌مین وڵاتی جیھانه.
لادری بیدج
ملیاردلێری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا و خاوه‌نی كۆمپانیای « گوگول» كه به‌ھێزترین سایتی گه‌ڕانه له ئینته‌رنێت، له‌ناو لیسته‌كه‌دا پله‌ی ده‌یه‌می به‌ركه‌وت.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
03:23 PM - 2024-05-10
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
11:55 AM - 2024-05-10
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
09:06 AM - 2024-05-10
قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
08:59 PM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی مام سەعید گەڵاڵی
پرسەنامە 10:38 PM - 2024-05-10 -
دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: لەستەمی سەر جوتیارانی گوندی پەلکانە بێدەنگ مەبن
کوردستان 09:29 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچیدوای مام سەعید
پرسەنامە 04:38 PM - 2024-05-10 -
هاوخەمی کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی‌دوایی سەعید عەبدوڵا بەگ
پرسەنامە 04:28 PM - 2024-05-10 -
لە سلێمانی کۆنفراسی گەڕانەوەی ئاوارە دەکرێت، لە هەلێر و دهۆکیش رێگری
کوردستان 03:23 PM - 2024-05-10 -
فراکسیۆنی یەکێتی داوای قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی قەیسەری هەولێر دەکات
کوردستان 11:55 AM - 2024-05-10 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 10 ملیار دینارە
کوردستان 09:06 AM - 2024-05-10