riklam

خه‌ڵك خۆیان داكۆكی له‌ كه‌ركوك و یه‌كێتی ده‌كه‌ن

کوردستان 03:22 PM - 2018-05-20
.

.

راپۆرتێكی كه‌ناڵی NRT له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگای كه‌ركوك و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كان، وه‌ڵام ده‌درێته‌وه‌و له‌ په‌یجی كه‌ناڵه‌كه‌دا به‌سه‌دان هاووڵاتی كوردی بێلایه‌ن داكۆكی له‌ قوربانیدان و خه‌باتی یه‌كێتی له‌و شاره‌و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه‌ ده‌كه‌ن.

راپۆرته‌كه‌ باسی ناڕه‌زایی چه‌ند لیست و قه‌واره‌یه‌ك ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، كه‌ ده‌ڵێن گوایه‌ ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه‌،  به‌ڵام به‌شی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و كۆمێنتانه‌ی له‌ په‌یجی كه‌ناڵه‌كه‌ له‌باره‌ی راپۆرته‌كه‌وه‌ نووسراون، ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ هاووڵاتیانی كورد چه‌نده‌ سه‌رسه‌ختانه‌ داكۆكی له‌ كه‌ركوك و یه‌كێتی ده‌كه‌ن و به‌ پارێزه‌ر و خه‌مخۆر و قوربانیده‌ری خۆیان و شاره‌كه‌شیانی ده‌زانن.

هه‌روه‌ها گله‌یی و ناڕه‌زاییه‌كی زۆری هاووڵاتیانیش له‌سه‌ر شێوازی كاری میدیایی ئه‌و كه‌ناڵه‌ و ناپیشه‌یی رووماڵه‌كانی دروستبووه‌ و نیشانه‌ی پرسیارێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئامانج و مه‌رامه‌كانی دروستكردووه‌ كاتێك به‌و شێوه‌یه‌ دژایه‌تی كه‌ركوك و خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات.

هه‌ندێك له‌و سه‌دان كۆمێنته‌ گه‌واهیده‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه‌ خه‌ڵكی كه‌ركوك چۆن له‌ یه‌كێتی ده‌ڕوانن و مه‌رامی پشت كاری ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش باش تێده‌گه‌ن.



چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌ كۆمێنته‌كان.....

2.png

3.png

4.png

5.png

6.png

7.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket