riklam

ره‌سمی به‌كاربردن له‌سه‌ر جگه‌ره‌و مادده‌ كحولییه‌كان زیاد ده‌كرێت

ئابوری 02:42 PM - 2018-05-20
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی پالپشت به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و له‌پێناو زیادكردنی داهاتی ته‌ندروستی و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی جگه‌ره‌و و خواردنه‌وه‌ كحولییه‌كان بڕیاریدا كه‌ وه‌رگرتنی ره‌سمی به‌كاربردنی ناوخۆیی به‌رێژه‌ی 05% له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی توتن و جگه‌ره‌و مادده‌ كحولییه‌كان زیاد بكات.

له‌ بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا داوا له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه‌ كه‌ بڕیاره‌كه‌ بخه‌نه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و سه‌باره‌ت به‌ داهاته‌كه‌شی وه‌زاره‌تی دارایی رایگه‌یاندوه‌، ژمێرییه‌كی نوێ ده‌كرێته‌وه‌و ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ سنوورییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نها وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌یه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ده‌قی نوسراوه‌كه‌...

 

121212.jpg

11.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket