riklam

لە PUKmedia وە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بزانە

کوردستان 02:31 PM - 2018-05-20
.

.

ماوەی چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان بەرزبووەتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش رایدەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە هۆكاری دەرەكییەوە هەیە.

رێكەوت زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند: بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین پەیوەندی بە هۆكاری دەرەكییەوە هەیە نەك ناوەكی، بۆیە ئێمە ناتوانین نرخەكەی بە خاوەنی بەنزینخانەكان كەمبكەینەوە.

وتیشی: لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە ئەمەش كاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، بەهۆی ئەوەشی زۆرینەی بەنزینخانەكان بەنزینی بازرگانی لە توركیا و ئێرانەوە دەهێنن بە نرخێكی گران دەیكڕن، ئێمە ناتوانین نرخیان پێ كەم بكەینەوە.

رێكەوت زەكی وتیشی: بەپێی بەدواداچوونەكانی ئێمە نرخی بەنزین 25 تا 50 دینار  زیادیكردووە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket