riklam

شارەزوور..حەوت راوچی دەستگیر دەكرێن

کوردستان 01:35 PM - 2018-05-20
.

.

وەرزی قەدەغە كردنی راوی ماسی تائێستا بەردەوامی هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان لەسەرجەم دەریاچە و رووبارەكاندا ئامادەییان هەیە و لەوپێناوەشدا چەندین سەرپێچیكاریان دەستگیر كردووە و رووبەرووی دادگایان كردونەتەوە .

شەوی رابردوو مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شارەزوور توانیان حەوت هاوولاتی لەسەر دیاردەی راوكردنی ماسی دەستگیربكەن و هاوكات دەستیشبگرن بەسەر كەل و پەلەكانیاندا كە پێكهاتبوون لەمانە:

46 چل و شەش قولاپ

18 هەژدە ماسی ڕاوكراو.

3 سێ ئۆتۆمبێل

3 سێ تۆڕ

2 دوو لایت

2 دوو چەقۆ

لە ئێستاشدا پەراوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە و رادەستی دادگا كراون بۆ ئەنجامدانی رێكارە یاساییەكان.

PUKmedia  تایبەت

7867856.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket