riklam

بۆ تانه‌ لێدان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ماوه‌ دیاری كرا

عیراق 11:58 AM - 2018-05-20
.

.

له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ماوه‌ دیاری كرا بۆ ئه‌و لایه‌ن و قه‌وارانه‌ی كه‌ تانه‌یان له‌ باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

ریاز به‌دران سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ھه‌لبژاردن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌لبژاردنه‌كان رایگه‌یاندوه‌: له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ماوه‌ی سێ رۆژ بۆ ئه‌و قه‌واره‌ و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ دیاریكراوه‌ كه‌ ره‌خنه‌یان له‌ ئه‌نجامه‌كان ھه‌یه‌، ھه‌تا تانه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌كان له‌ده‌سته‌ی دادوه‌ری تایبه‌ت به‌ ھه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار بكه‌ن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ دوای لیكۆڵینه‌وه‌ له‌تانه‌كان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌یان، كۆمسیۆن ئه‌نجامه‌كانی ھه‌ڵبژاردن ره‌وانه‌ی دادگای فیدراڵی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و دادگایه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket