riklam

پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی كۆماری كوردستان كۆچی دوایی كرد

کوردستان 11:45 AM - 2018-05-20
.

.

زرار سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵیی نووسه‌ر و پێشمه‌رگه‌ی دێرینی كۆماری كوردستان كۆچی دوایی كرد.

له‌وباره‌یه‌وه‌ خانه‌واده‌ی زرار سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵیی ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 20-5-2018 زرار سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵیی به‌هۆی نه‌خۆشی له‌ ته‌مه‌نی 91 ساڵی له‌ قه‌زای سۆران كۆچی دوایی كردووه‌.

 زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵیی نووسه‌ر و خه‌باتگێڕ بووه‌ له‌ كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد به‌شداری كردووه‌.

ناوبراو ساڵی 1927 له‌ گوندی ده‌رگه‌ڵه‌ له‌ قه‌زای سۆران له‌دایكبووه‌ و دواتر چوه‌ته‌ ناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ كۆماری كوردستان له‌ مه‌هاباد و پاشان چوه‌ته‌ ناو حزبی شیوعی  كوردستانه‌وه‌. 


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket