riklam

عه‌بادی و سه‌در: حكومه‌تی داهاتوو هی هه‌مووانه‌

عیراق 11:21 AM - 2018-05-20
.

.

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در داوایان كرد په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، عه‌بادی دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا كه‌ دوێنێ له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عیراق كرده‌وه‌ به‌بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ واده‌ی خۆیدا به‌ تایبه‌تیش سوپاسی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كرد كه‌ ده‌نگده‌رانیان پاراست و پارێزگاریان له‌ بێلایه‌نی خۆیان كرد.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ عه‌بادی داوای له‌ هه‌موو كوتله‌كان كردووه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قبوڵ بكه‌ن و ڕێگه‌ یاساییه‌كان بگرنه‌ به‌ر بۆ تانه‌لێدان له‌ ئه‌نجامه‌كان هه‌روه‌ك داوای له‌ كۆمسیۆنیش كرد كه‌له‌و تانانه‌ بكۆڵێته‌وه‌.

عه‌بادی به‌ پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتی كردۆته‌وه‌ كه‌ دیداری له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به‌ مه‌به‌ستی پێكه‌وه‌ كاركردنه‌ بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوو، حكومه‌تێكی به‌هێز بێت و خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكات و ده‌رفه‌تی كار فه‌راهه‌م بكات و ئاستی بژێوی هاووڵاتیان به‌رز بكاته‌وه‌ و دژایه‌تی گه‌نده‌ڵیش بكات.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌دیداره‌كه‌دا تێڕوانینی هه‌ردوو لا سه‌باره‌ت به‌ پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موان، وه‌ك یه‌ك بووه‌.

 له‌لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ موقته‌دا سه‌در وتویه‌تی: ئه‌م دیداره‌ په‌یامێكی دڵنیاكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تێكی باوك ئاسا ده‌بێت و بۆ هه‌مووگه‌ل ده‌بێت، ڕوونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌ستیان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ درێژكردووه‌ كه‌ نیشتمان بنیات ده‌نێین و ده‌یانه‌وێت بڕیاره‌كان عیراقی بن. جه‌ختیشیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خی په‌له‌كردن له‌پێكهێنانی حكومه‌تێك له‌غه‌می خواسته‌كانی گه‌لدا بێت.

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێ كراون و هه‌ردوولاش ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گرنگی قۆناغی داهاتوو و پێویستی یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی بڕیاری گه‌لی عیراق و خواسته‌ ڕه‌واكانی له‌ واقیعێكی به‌رجه‌سته‌ كردۆته‌وه‌،تا گه‌لی عیراق ڕۆڵی سروشتی خۆی وه‌ربگرێت به‌و پێیه‌ی كه‌ فاكته‌ری سه‌قامگیرییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket