riklam

دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

ئابوری 08:57 AM - 2018-05-20
.

.

بڕێك نه‌وتی سپی له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ شاری سلێمانی و ده‌ست به‌دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت.

محه‌مه‌د حه‌سیب به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی 40 ته‌نكه‌ر نه‌وتی سپی له‌ به‌غداوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ سلێمانی .

وتیشی: له‌ مه‌ڵبه‌ندی 5 ه‌وه‌ ده‌ستمان به‌دابه‌شكردن كردوه‌و هه‌تا نه‌وتمان له‌به‌رده‌ست بێت به‌رده‌وام ده‌بین.

محه‌مه‌د حه‌سیب وتیشی: به‌هۆی كه‌می بڕی ئه‌و نه‌وته‌ی له‌به‌غداوه‌ دێت پرۆسه‌ی دابه‌شكردنه‌كه‌ خاوه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ناوه‌ستین هه‌ر بڕێك به‌ده‌ستمان بگات ده‌ستبه‌جێ دابه‌شی ده‌كه‌ین.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket