riklam

شاڵاو كۆسره‌ت: لەدەستدانی عادل موراد خەسارەتێکی ئێجگار گەورەیە

ی.ن.ک‌‌ 09:48 PM - 2018-05-19
.

.

شاڵاوی كۆسره‌ت ره‌سوڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌.

 

بروسکەی ماتەمینی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ کۆچی ناوادەی کاک عادل موراد

زۆر بەداخەوەم بۆ لەدەستدانی سەرکردەیەکی ماندوونەنا س و خەباتگێری کوردو یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، هەڤاڵ و براو هاوڕێ ی خۆشەویستمان (کاک عادل موراد)، کە دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی، بۆدواجار لە بەرە بەیانی ١٨/٥/٢٠١٨ دەچێتە کاروانی نەمرانەوە، بەیەکجاری و بۆ هەمیشە جێمان دێلی. 

کاک عادل مورادی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سەرکردەی کۆمەلێک وێستگەی سەخت و پیرۆزی، نیشتیمانیی ونەتەوەیی، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کە لەمێژووی سەرفرازی خۆیدا، گەلێک هەورازو نشێو و چەندین پلەو رۆڵی جوامێرانەی بینیوە. 

لەدەستدانی کاک عادل موراد، بۆ هەموو لایەکمان، خەسارەتێکی ئێجگار گەورەیە. بۆیە سەرەخۆشی لەخۆمان و لەخانەوادە سەربەرەزەکەی کاک عادل مورادو لەیەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و گەلەکەمان دەکەم. روحی شادو جێگای بەهەشت بێت.

 

                                                                              شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

                                                                                   ئەندامی سەرکرادایەتی و 

                                                                         لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێری       یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  

                                                                      ١٩/٥/٢٠١٨

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket