riklam

مه‌كته‌بی رێكخستن: عادل موراد تێكۆشەرێكی ماندووی كوردایەتی بوو

ی.ن.ک‌‌ 09:33 PM - 2018-05-19
.

.

مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوای عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی بروسكه‌یه‌می ماته‌مه‌نی بڵاوكرده‌وه‌.

 

ده‌قی بروسكه‌كه‌: 

مەكتەبی ڕێكخستن بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی ئەنجومەنی ناوەندی و كەسوكاری خوالێخۆش بوو عادل موراد دەكات.  

 

بۆ كۆچی دوایی هەڤاڵی سەركردە عادل موراد مەكتەبی ڕێكخستنی (ی.ن.ك) بروسكەیەكی ماتەمینی ئاراستەی ئەنجومەنی ناوەندی و بنەماڵەی خوالێخۆش بوو عادل موراد كردووەو تیایدا هاتووە  بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵ عادل موراد ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (ی.ن.ك) و سكرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و تێكۆشەری دێرین و سیاسەتمەدارو دیبلۆماتكارمان بیست كە ناخی هەموومانی هەژاند,بۆیە بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەكتەبی ڕێكخستنی(ی.ن.ك)  وە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو هاوڕێ و هاوسەنگەرانی و لە خۆشتان دەكەین و خوازیارین ئەمە دوا كۆستی ئەم بنەماڵە تێكۆشەرە بێت و خوا سەبووری هەموو لایەك بدات.

 

لە بروسكەی ماتەمینیەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە كاك عادل موراد تێكۆشەرێكی ماندووی كوردایەتی بوە و هەموو تەمەنی خۆی بەخشی بە كوردایەتی و یەكێك بووە لە دۆستە نزیكەكانی هەڤاڵ مام جەلال و یەكێك بووە لەو تێكۆشەرانەی شەرەفی دامەزراندنی (ی.ن.ك) ی پێ بڕاوەو هەمیشە لە سەر ڕێبازەكەی مام بەردەوام بووە لە خەبات و یەكێك بووە لە سەركردە دیارو بە هەڵوێست و قەڵەم بڕشتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان,بۆیە بە لە دەستدانی كاك عادل موراد خەسارەتێكی گەورە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گەلەكەشی كەوت.

 

لە بڕووسكەكەدا تەئكید لەوەش كراوەتەوە, ئێمە وەك مەكتەبی ڕێكخستن بەڵێن دەدەین تەواوكەری ڕێبازی پیرۆزی كاك عادل و شەهیدە نەمرەكانمان بین,دووبارە خوای گەورە سەبووری هەموو لایەكمان بدات و ڕۆحی كاك عادلیش شاد بێت.

 

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket