ئێستا جیهان ئاوا له‌عیراق ده‌ڕوانێت
عیراق 04:39 PM - 2018-05-19.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو جیهان له نزیكه‌وه چاودێری عیراقی ده‌كرد له كاتێكدا وڵاته‌كه هه‌ڵبژاردنه فیدراڵییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد، كه یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنه له وڵات‌دا ئه‌نجام ده‌درێت له‌دوای ده‌ركردنی ئه‌و گروپه توندڕه‌وه‌ی به ناوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" له عیراق ناسرابوو. كه‌واته ئه‌مڕۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی جیهانی چۆن عیراق‌و گه‌له‌كه‌ی ده‌بینن: ئایا هێشتا وه‌ك گه‌لێكی تیرۆریست لێی ده‌ڕوانن كه ته‌وه‌ری شه‌ڕه‌نگێزی ده‌یگرێته‌وه؟ ئایا وه‌ك گه‌لێكی دڕنده ده‌یبینن كه كرده‌وه‌ی توندوتیژی تایفی ئه‌نجام ده‌دات؟ ئایا وه‌ك وڵاتێك لێی ده‌ڕواننن كه له جه‌نگدایه: قوربانی‌و پاڵه‌وانی له جه‌نگی دژ به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێدایه؟ یاخود وه‌ك دیموكراسییه‌كی تازه‌پێگه‌یشتوو له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن؟
ئه‌گه‌ر شتێكی زۆر له‌باره‌ی عیراقه‌وه نازانیت، به‌ڵام رووماڵی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ت خوێندووه‌ته‌وه‌و چاودێریت كردووه كه كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ره‌نگه زیاتر مه‌یلت به‌لای ئه‌وه‌دا بچێت كه "دیموكراسییه‌كی تازه‌پێگه‌یشتووه".
بڕێكی زۆر له بابه‌ت‌و تێگه‌یشتن له ئاڵۆزییه سیاسییه‌كان‌و گفتوگۆیه‌كی عه‌قڵانی بژارده سیاسییه‌كانی ده‌نگده‌ران له وڵات‌دا له‌ئارادابوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچی وا ده‌رده‌كه‌ت كه زۆربه‌ی چاودێران پێیان وابوو سه‌ركه‌وتن بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه به‌شێكی كه‌م له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن سه‌رنجیان له‌سه‌ر ئه‌و راستییه چڕ كردبووه‌وه كه گروپی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" یان "داعش" هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌نگده‌ران كردووه، به‌ڵام مانشێتی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ئاماژه‌بوون بۆ مه‌ترسی، كه‌م‌و دوورله‌یه‌ك بوون.
كه‌س به‌هۆی ئه‌و ژاوه‌ژاوه سیاسییه ئاڵۆزكه‌ره یاخود راپۆرته درۆكان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تا وه‌ك ئه‌وه‌ی له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له میانی قه‌یرانه هه‌رێمییه‌كه‌ی عیراق‌و كورددا روویدا. ئاشكرایشه كه چۆن په‌یامنێره بیانییه‌كان هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن له عیراقدا.
له‌گه‌ڵ هه‌ندێك حاڵه‌تی نائاسایی هه‌رێمی، په‌یامنێرانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ده‌گه‌ڕان. به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردووشه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك بوو له‌و تاكه ناوچانه‌ی رۆژنامه‌نووس ده‌یتوانی راپۆرته‌كانی لێوه بنێرێت ئه‌گه‌ر ورده‌كاری ئه‌منی تایبه‌تی له‌باره‌وه له‌لا نه‌بووایه، وادیاره عیراق بووه‌ته ناوچه‌یه‌كی ئارامتر بۆ رۆژنامه‌نووسانی بیانی به‌هه‌مان شێوه سه‌باره‌ت به ده‌نگده‌رانی وڵاتیش، هه‌ڵبژاردن چه‌ند رووداوێكی كه‌می به‌خۆوه بینی كه زۆربه‌یان رووداوی ساده بوون.
به‌ڵام به‌ربه‌ستێك هه‌یه كه وادیاره چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق هێشتا به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن، ئه‌ویش پێگه‌كه‌یه‌تی وه‌ك وڵاتێكی كاریگه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. له ساڵی 2012 دا په‌یامنێری رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز له به‌غدا ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی نووسیوه: "سه‌ره‌ڕای خواسته‌كانی بۆ په‌یڕه‌وكردنی هه‌ژموونی خۆی وه‌ك دیموكراسییه‌كی عه‌ره‌بی نوێ، هێشتا عیراق هه‌ر به شانۆیه‌ك بۆ رووداوه‌كان ده‌مێنێته‌وه زیاتر له‌وه ئه‌كته‌رێكی كارا بێت تێیاندا".
تائێستاش زۆرێك له میدیای نێوده‌وڵه‌تی باوه‌ڕ به‌م قسه‌یه ده‌كات. له‌م ڕووه‌وه ئه‌و وتارانه‌ی به‌ر له هه‌ڵبژاردن بڵاوكرانه‌وه ده‌نگدانیان به‌شێوه‌یه‌ك وێناكردبوو كه ململانێی نێوان ئێران‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌و واشیان پیشان دا كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی پێ باشتره‌و وێنه‌ی چه‌ند ركابه‌رێكیشیان وه‌ك هادی عامری‌و نوری مالیكی وه‌ك بریكاری ئێران پیشان ده‌دا. به‌ڵام ئه‌و مانشێتانه‌ی ده‌یانوت "ئایا ده‌كرێت ئێران براوه‌ی راسته‌قینه بێت؟"و "ره‌نگه ده‌نگدان وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك بێت بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان یاخود له‌و مۆته‌كه‌یه به‌دووری بكات" سوپرایز نه‌بوون، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی ده‌یاننوسن به وه‌رگرانی جیهانی ده‌فرۆشرێن – ئه‌مه‌ش به‌شێكی پاساوی هه‌یه، هه‌رچه‌نده به‌و راده‌یه‌ش نییه كه مانشێته سه‌ره‌كییه‌كان پێشنیاریان كردووه.
دواجار ده‌نگده‌رانی عیراق ئه‌م بیرۆكه پێشوه‌خته‌یان پوچه‌ڵكرده‌وه‌و ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان بده‌نه كاندیدێكی نیشتمانی كه وتبووی نابێت رێگه به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان‌و ئێران بدرێت ده‌ست له كاروباری عیراق وه‌ربده‌ن، ئه‌وه‌ش شه‌پۆلێك ناونیشانی هه‌واڵیی نوێی له‌باره‌ی ئه‌و كاندیده – پیاوی ئاینی موقته‌دا سه‌در –و بردنه‌وه شۆككه‌ره‌كه‌ی له سه‌كۆیی دژ به گه‌نده‌ڵی‌و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانییه‌كی نائاساییدا هێنایه ئاراوه كه چه‌ند حزبێكی عه‌لمانی‌و حزبی شیوعی عیراقی له‌خۆگرتبوو.
میدیای نێوده‌وڵه‌تی باش ده‌یزانی كه هه‌ندێك له پڕجه‌ماوه‌رترین په‌یامه سیاسییه‌كان بۆ دوورتر له‌و ئه‌جێندا ته‌قلیدییه تایفی یاخود ئه‌تنیكیانه گواستراونه‌ته‌وه كه سیاسییه عیراقییه‌كان تاڕاده‌كی زۆر له رابردوو له‌سه‌ریان ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام یه‌ك شت هه‌یه كه زۆر كه‌س ده‌ستبه‌جێ نه‌یان بینیوه ئه‌ویش ئه‌گه‌ری دابه‌زینی رێژه‌ی ده‌نگده‌رانه به راده‌یه‌كی زۆر، چونكه زیاتر له نیوه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو، بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی ماندووبوون له جێبه‌جێنه‌كردنی به‌ڵێنه‌كان له‌لایه‌ن سیاسییه‌كان‌و باشتر نه‌بوونی ره‌وشی هه‌ندێك بوار وه‌ك ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن.
بۆ نموونه له به‌غدا سێیه‌كی ده‌نگده‌ران به دووره‌په‌رێزی مانه‌وه‌و ئه‌وه‌ش نه‌زانرا قه‌باره‌ی باوه‌ڕله‌ده‌ستدان به سیستمی عیراق چه‌نده تا دوای پرۆسه‌كه كه ره‌نگه لێكه‌وته‌ی دیكه‌شی هه‌بێت هێشتا به‌ده‌ر نه‌كه‌وتبن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كه به‌دڵنیاییه‌وه چه‌ند هه‌فته‌و ره‌نگه مانگێكیش له بگره‌وبه‌رده‌ی هاوپه‌یمانی دروستكردن له ئاینده‌دا به‌ڕێوه بێت‌و ره‌نگه هاوپه‌یمانی پێشبینی نه‌كراو به‌ده‌ر بكه‌ون، به‌ڵام باشترین هه‌واڵ بۆ عێراق دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت، چونكه زۆرێك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن به زمانێك له سوپرایزی مژده‌ئامێزه‌وه قسه‌یان كرد. په‌یامه‌كه ئه‌وه‌یه عێراق هه‌مووی تیرۆرست نه‌بووه یان رقی له ئه‌مریكا نه‌بووه، یاخود هۆكاری نانه‌وه‌ی توندوتیژی تایفی نه‌بووه. گه‌لی عێراق به كاره‌ساتی زۆردا تێپه‌ڕیوه‌و پێده‌چێت به‌رپرسیارێتییه‌كی چاره‌نوسسازی جێبه‌جێ كردبێت.
په‌یامنێری رۆژنامه‌ی "دی تسایت"ی ئه‌ڵمانیا له راپۆرتێكیدا وتی: عیراق گۆڕانێكی ریشه‌یی به‌خۆوه ده‌بینێت، راپۆرته‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوو: ئه‌و عیراقه‌ی ئاشنای بووین، له حوكمی رابردوودایه. هه‌ندێك نووسیویانه كه‌لتورێكی سیاسی نوێ لێره تازه پێده‌گات. هه‌ندێكی دیكه‌ش دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه دیموكراسی پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نه.
ئه‌نجومه‌نی نووسینی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستیش نووسیویه‌تی: "له هه‌موو ئاڵۆزییه‌كاندا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ره‌نگه گرنگترین پێشهات كه له‌مساڵدا تا ئێستا رووی دابێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموكراتیه بێت كه عیراق رۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌ی برد". "هه‌ڵبژاردنه‌كه ركابه‌ریانه بوو، دادپه‌روه‌رانه‌و تاڕاده‌یه‌كی زۆر خاڵی بوو له توندوتیژی – ده‌ستكه‌وتێكی نایابه بۆ وڵاتێك كه تا چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له جه‌نگدا بوو له‌دژی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی".
بازرگانانی كۆتایی جیهان كه مه‌زه‌نده‌یان وابوو قۆناغی داهاتووی دانوستانه سیاسییه‌كان ده‌بێته مایه‌ی توندوتیژی زیاتر، كه‌مینه بوون.
خودی عیراقییه‌كانیش تائێستا چاوه‌ڕوانن رووداوه‌كانی دوای ئه‌وه ببینن، چونكه ده‌زانن ره‌نگه شتێك رووبدات‌و شتێكیش هه‌ر رووده‌دات. ئه‌وان ئومێدی باشتر ده‌كه‌ن، به‌ڵام باشیش ده‌زانن پێشبینی خراپتر بكه‌ن. ئه‌وه‌ش به‌زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانێك له نائومێدبوون، به‌ڵام عیراقییه‌كان مه‌یلیان به‌لای ئه‌وه‌دایه رێز له بۆچوونی ده‌ره‌كی بگرن، بۆیه پێده‌چێت خۆشحاڵ بن به‌وه‌ی بزانن میدیای جیهانی له‌م رۆژانه‌دا چۆن لێیان ده‌ڕوانێت‌و پێویسته سه‌روتاره‌كانی پیرۆزباییان به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی‌و كوردی بۆ وه‌ربگێڕدرێت.
PUKmedia له نیقاشه‌وه
هەواڵی زیاتر
-
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
09:50 PM - 2024-04-22
ئەمانەش ببینە
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
02:17 PM - 2024-04-22
فراکسیۆنی یەکێتی داوای چارەسەری پرسی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە سەردانەکەی ئەردۆغان دەکات
11:02 AM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23 -
سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی ھەولێری کرد
کوردستان 10:28 PM - 2024-04-22 -
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عیراق و تورکیا بەرزدەبێتەوە
عیراق 09:50 PM - 2024-04-22 -
دارا خەیلانی: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لەوادەی خۆیدا
کوردستان 08:40 PM - 2024-04-22 -
كونسوڵخانەی ئەمریكا: پشتیوانی لە ئازادی میدیا دەكەین
کوردستان 05:20 PM - 2024-04-22 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچیدوایی عەلی شامار پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین
ی ن ک 05:15 PM - 2024-04-22 -
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
عیراق 03:19 PM - 2024-04-22 -
سەرۆک بافڵ: پارێزەری مافی رۆژنامەنووسان دەبین
کوردستان 02:17 PM - 2024-04-22