riklam

ئه‌ڵمانیا.. تا 2022 خه‌رجی په‌نابه‌ران ده‌گاته‌ 80 ملیار یۆرۆ

جیهان 04:19 PM - 2018-05-19
.

.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی شپیگل ئۆنلاینی ئه‌ڵمانی كه‌پشتی به‌ستووه‌ به‌ به‌ڵگه‌ نامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌ڵمانی و ئه‌مڕۆ 19 ی ئایاری 2018 بڵاوكرایه‌وه‌ خه‌رجی تێچووی په‌نابه‌ران تا ساڵی 2022 له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانی 78 ملیار یۆرۆ ده‌بێ..!! ئه‌مه‌ جگه‌ له‌و 8 ملیاره‌ی كه‌ حكومه‌تی فیدراڵی بڕیاره‌ تا 2021 دا بیداته‌ حكومه‌ته‌ فیدراڵیه‌كانی ئه‌ڵمانیا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی دێرشپیگل 31 ملیار یۆرۆ له‌و پاره‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی كۆچ و كۆچبه‌ری ته‌رخانكراوه‌و 21 ملیاریشی بۆ هاوكاری په‌نابه‌ران دانراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی 13 ملیار یۆرۆش له‌و بودجه‌یه‌ تا 2022 بۆ خه‌رجی تێكڵاوبون و ئاوێته‌كردنی په‌نابه‌ران به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌و مایه‌ی بیرهێانه‌وه‌شه‌ تا 2017 تێچووی په‌نابه‌ران له‌سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانی 21 ملیار یۆرۆ بوه‌و ئه‌مه‌ش حكومه‌تی ئه‌ڵمانیای ناچاركردوه‌ داوای هاوكاری له‌دراوسێ ئه‌وروپیه‌كانی بكات.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket