riklam

ئه‌مریكا ھاوكارییه‌كانی بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا راده‌گرێت

جیهان 04:00 PM - 2018-05-19
.

.

ئه‌مریكا سه‌رجه‌م ھاوكارییه‌كانی بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا راگرت، كه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و ھاوكارییانه‌ ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی بوو.

تۆری ھه‌واڵی (سی بی ئێس)ی ئه‌مریكی له‌ زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ئیداره‌ی كۆشكی سپی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: سه‌رۆكی ئه‌مریكا بریاریداوه‌ به‌ راگرتنی ھه‌موو ھاوكارییه‌كانی واشنتۆن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا كه‌ قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌.

بڕیاره‌كه‌ به‌ ئاماژه‌یه‌ك داده‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دۆناڵد تره‌مپ دوای كۆتایی ھاتنی جه‌نگی داعش له‌ سوریا ده‌یه‌وێت به‌زوویی له‌و وڵاته‌ بكشێته‌وه‌.

 تۆڕی (سی بی ئێس) له‌ زاری ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ھاوكارییه‌كان قه‌باره‌كه‌ی ده‌یان ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه‌و پێشتر ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌ویی و ھاوكاریكردنی رێكخراوه‌ سه‌ربه‌خۆكان و راگه‌یاندنی ئازادو پاڵپشتیكردنی خوێندن بۆ باكوری رۆژئاوای سوریا ته‌رخانی كردبوو.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket