riklam

یەكێتی پەیامێك ئاڕاستەی لایەنەكان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 11:59 AM - 2018-05-19
.

.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاووتوێكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن و دەستپێكردنی گفتوگۆی لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان و پەیامی سیاسی یەكێتی كۆبوويەوە.

كاروان یاروەیس لێپرسراوی راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ تاووتوێكردنی دوا ئەنجامە رەسمییەكانی هەڵبژاردن و یەكڕیزی لایەنە كوردستانییەكان و دەستپێكردنی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراقة.

وتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا وێڕای تەئكیدی كردنەوە لەسەر یەكڕیزو یەكهێنرزی نێو ماڵی كورد، یەكێی پەیامی سەرەكی بۆ سەرجەم لایەنەكان دەبێت بەتایبەت لایەنە كوردستانییەكان كە بەتیمێكی بەهێزو یەكگرتوەوە بەشداری لە شەڕی پەرلەمانی بكەن بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواو نەتەوەییەكانی گەلەكەمان و هەورازخستنی بەرژەوەندی باڵای خەڵكی كوردستان.

كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەسەر پەرشتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و  ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەدەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی نەوشیروان مستەفا و عادل موراد دەستیپێكرد.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket