riklam

کۆمسیۆن: ناچینە ژێر فشاری ھیچ لایەنێکی سیاسی

عیراق 11:58 AM - 2018-05-19
.

.

لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن، راگەیەنراوێکی  بڵاوکردەوەو جەختیکردەوە كه ناچنە ژێر گوشاری ھیچ لایەنێکی سیاسی.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە: تەواوی گوشاری لایەنەکان بۆ کاروباری پیشەییبوونی کۆمیسۆن رەتدەکەنەوەو پابەند دەبن بە یاساوە.

ئاماژەشیان بۆ ئەوە کردووە، بەرێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە شێوەی ئەلکترۆنی، پاڵپشت بووە بەو یاسایەی کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچووەو بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسەند کراوەو تەواوی کوتلەکانیش پشتیوانییان لە بە ئەلکترۆنی پڕۆسەکە کردووە.

کۆمسیۆن راشیگەیاندووە: تانەو سکاڵای یاسایی تاکە بژاردەیە لە بەردەم قەوارە ناڕازییەکان و بژاردەی دووەمیان لەبەردەم نییە بۆ رەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن، داواش لە تەواوی لایەنە سیاسیەکان کردووە، پابەندی دەستوور بن.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket