riklam

عادل موراد باس له‌ چۆنێتی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 10:58 AM - 2018-05-19
.

.

عادل موراد له‌ یه‌كێك له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا، سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری خۆی وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ساڵی 1975دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: له‌ مانگی نیسانی سالی 1974دا له‌ به‌یروت بووم، ده‌چووم بۆ كۆنگره‌ی ده‌یه‌می یه‌كێتی خوێندكارانی جیھان. كه‌ له‌ بوداست سازكرا بوو. ئه‌و كاته‌ مام جه‌لال له‌ به‌یروت بوو، له‌وێ یه‌كترمان بینی و  زۆر قسه‌مان كرد.

مام جه‌لال ته‌له‌فۆنی كرد بۆ د.فوئاد مه‌عسوم، كه‌ ئه‌وكاته‌ له‌ قاھیره‌ بوو، ئه‌ویش ھات و وتی ده‌بێت ئێمه‌ شتێك دروست بكه‌ین و ئیتر باسمان لێوه‌كرد، مام جه‌لال وتی چه‌ند براده‌رێك له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵمان ده‌بن "وا بزانم مه‌به‌ستی عه‌لی عه‌سكه‌ری، عومه‌ر ده‌بابه‌، كامیل به‌سیرو مه‌سعود محه‌مه‌د بوو" به‌ڵام رێككنه‌كه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ یه‌كێتی له‌گه‌ڵمان دابمه‌زرێنن.

عادل موراد ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ مام جه‌لال وتی ئه‌م چوار ھه‌ڤاڵه‌ به‌سه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ بین. واته‌ "مام جه‌لال، د.فوئاد مه‌عسوم، عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی و من". ئه‌وه‌ بوو له‌ رۆژی 22-5-1975له‌ قاوه‌خانه‌ی (تولیدو)ی ناوچه‌ی ئه‌بو رومانه‌ی دیمه‌شق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیمان سازكرد و پرسیارمانكرد پێویسته‌ سه‌ره‌تا چی بكه‌ین؟ پاشان وتمان پێویسته‌ رێكخراوێكی سیاسی دروست بكه‌ین و بڕیاریشماندا ناوه‌كه‌ی "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" بێت، وه‌ك رێكخراوێكی نیشتمانی جه‌ماوه‌ری، چیگه‌ی رووناكبیران، نیشتمانپپه‌روه‌ر، ماركسی-لینینی. بۆرجوازی بچووك، ھه‌موو چین و توێژێكی تێدا ببێته‌وه‌.

دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال سه‌فه‌ری به‌رلینیان كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ سیاغه‌ی به‌یاننامه‌و شێوازی كاری یه‌كێتی بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌ ئه‌زموون و توانای چه‌ند كه‌سایه‌تی و رووناكبیرو سیاسه‌تمه‌دار وه‌ربگرین، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر فراوانكرا بۆ حه‌وت كه‌س(مام جه‌لال، د.فوئاد مه‌عسوم، نه‌وشیروان مسته‌فا، د،كه‌مال فوئاد، ھۆمه‌ر شێخ موس، عه‌بدولره‌زاق فه‌یلی، عادل موراد).

عادل موراد باس له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كه‌مین به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ رادیۆی دیمه‌شقه‌ له‌ رۆژی 1-6-2018 بڵاوكرایه‌وه‌ و بوو به‌ ھه‌واڵێكی خۆش بۆ خه‌ڵكی كوردستان و شۆڕشگیران.

عادل موراد باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌ دوای بڵابوونه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی، من رۆشتمه‌ ئه‌وروپا و له‌ مانگی ئابی ساڵی 1975 دا رۆشتم بۆ رۆمانیا و ده‌ستم به‌ رێكخستن كرد و له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك قسه‌م كرد. پاشان رۆشتمه‌ بۆ ھه‌ردوو ئه‌ڵمانیا و چیكۆسلۆفاكیا، ھه‌نگاریا، فه‌ره‌نساو ھۆڵه‌ندا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket