riklam

ساڵیادی نەوشیروان مستەفا دەكرێتەوە

کوردستان 10:22 AM - 2018-05-19
.

.

ئەمڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا ئەمین سیاسەتمەرداری گەورەی كوردو رێكخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕانە.

نەوشیروان مستەفا جیا لەوەی سیاسەتمەدارێكی گەورەی گەلی كورد بوو، لەبواری خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی و روناكبیری و راگەیاندندا خزمەتێكی گەورەی نەتەوەكەی كردوەو یەكێكیش بووە لە دەستەی دامەزرێنەرانی یەكێتیی نیتشمانیی كوردستان كە لە دوای نسكۆی شۆڕشی كورد لەگەڵ ژمارەیەك لە سیاسەتمەدارو تێكۆشەری كورد شانیان دایە بەر هەستانەوەی بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كوردو پشتیوانی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانییان كرد لەساڵی 1975 كە بریتین لە هەریەك لە رەوانشاد ( سەرۆك مام جەلال، نەوشیروان مستەفا، د.كەمال فوئادو عادل موراد) و لەگەڵ د.فوئاد مەعسوم، عومەر شێخ موس و عەبدولڕەزاق فەیلی كە ئێستادا لەژیاندا ماون.

ساڵیادی كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا لەكاتێكدایە كە یەكێتی لەپرسەی كۆچی دوایی عادل موراد دایە كە یەكێكی تر لەئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەكێتی.

نەوشیروان مستەفا یەكێك بووە لەو تێكۆشەرانەی كە هاوڕێی تەمەن و خەبات و تێكۆشانی سەرۆك مام جەلال بووەو تا ماڵئاوایشی نێوانی ئەو دوو تێكۆشەرە وەك خۆی مایەوە سەرباری بۆچوونی جیاوازی سیاسیشیان.

نەوشیروان مستەفا ئەمین لەساڵی 1944 لەشاری سلێمانی لەدایكبووە لە 19ی ئایاری 2017دا لەتەمەنی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كردو ئەمڕۆش بڕیارە لەساڵیادی كۆچەكەیدا لەسەر مەزاری رەوانشاد مەراسیمێكی تایبەت رێكدەخرێت و كتێبێكی نوێی نەوشیروان مستەفا بڵاودەكرێتەوە، هەوكات چەند چالاكییەكی ئەدەبی و رۆشنبیریش بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia تایبەت     

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket