riklam

چۆنێتی چاره‌سه‌ركردنی گرژبوونی پشت

هەمەرەنگ 09:48 AM - 2018-05-19
.

.

گرژبوون یه‌كێكه‌ له‌و كێشه‌ باوانه‌ی روبه‌ڕووی ماسولكه‌كان ده‌بێته‌وه‌و زۆرجار مرۆڤ توشی گرژبوونی به‌ئازاری پشت ده‌بێت له‌كاتی هه‌ڵگرتنی شتومه‌كی قورس یان له‌دوای ئه‌نجامدانی جوڵه‌یه‌كی كتوپڕ له‌گه‌ڵ دانیشتن و هه‌ستان و خه‌وتن به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست، ئه‌مانه‌ش دیارترین چاره‌سه‌ره‌كانی گرژبوونی پشته‌:

* پشوودان: له‌كاتی گرژبوونی پشت پێویسته‌ واز له‌ كاركردن بهێنرێت و پشوو بدرێت، چونكه‌ به‌رده‌وامبوون له‌ جوڵه‌ واده‌كات ئازاره‌كه‌ خراپتر بێت.

* هه‌ڵنه‌گرتنی شتومه‌كی قورس: له‌كاتی گرژبوونی پشت ده‌بێت دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌و چالاكیانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی گرژبوون له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ڵگرتنی شتی قورس و وه‌زرشكردن.

* دانانی سه‌هۆڵ له‌ شوێنی ئازار: دانانی هه‌ندێك سه‌هۆڵ له‌ناو په‌ڕۆیه‌كداو دانانی له‌سه‌ر پشت ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و ئازارو وه‌ستاندنی ئه‌و وزه‌یه‌ی ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی گرژبوون.

* مه‌ساجكردن: شێلانی ناوچه‌ی توشبوو به‌ هێمنی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ماسولكه‌كان و هاتوچۆكردنی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژبوون.

* بیبه‌ری تیژ: بیبه‌ری تیژ مادده‌ی كابساسینی تێدایه‌ كه‌ تایبه‌تمه‌ندێتی ئازارشكێن و دژه‌ هه‌وكردنی هه‌یه‌، نیو كه‌وچك هاڕاوه‌ی بیبه‌ری تیژ له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵ ده‌كرێت و رۆژانه‌ دووجار ناوچه‌ی ئازاری پێده‌شێلرێت بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خوله‌ك.

* ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆر: وشكبوونه‌وه‌ به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی گرژبوونی ماسولكه‌كان داده‌نرێت و ئاوخواردنه‌وه‌ی زۆر یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌.

* به‌هێزكردنی بڕبڕه‌ی پشت: گرنگیدان به‌ به‌هێزكردنی بڕبڕه‌ی پشت و راهێنان له‌ سه‌نته‌ره‌كانی چاره‌سه‌ركردن شێوازێكی به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئازاری پشت.

* ده‌رمان: به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردن یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازارو گرژبوون.

PUKmedia راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket