riklam

بەڵگە..بۆ دژایەتی كورد گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو لەگەڵ توركمان و عەرەبەكان یەكدەگرن

کوردستان 09:46 PM - 2018-05-18
.

.

گۆڕان و یەكگرتوو كۆمەڵی ئیسلامی دژی كوردو بەتایبەتیش كەركوكیەكان لەگەڵ بەرەی توركمانی و عەرەبەكان دەچنە بەرەیەكەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق.

پەرلەمانتارانی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی بۆ دژایەتی كوردو بەتایبەت كوردستانیانی شاری كەركوك كە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 12ی ئایاردا جارێكی دیكە بەدەنگەكانیان كوردستانی بوونی كەركوكیان سەلمانەوە، لەگەڵ بەرەی توركمان و عەرەبەكان ئیمزایان بۆ كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عیراق كۆكردۆتەوە.

بەپێی بەڵگەكە كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتوەو ئیمزای 81 پەرلەمانتاری لەسەرەو بەشی زۆری پەرلەمانتارانی گۆڕان كۆمەڵ و یەكگرتووش شانبەشانی بەرەی توركمان و عەرەبەكان، ئاڕاستەی سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كردوەو لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن داوای كۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانیان كردوە.

 PUKmedia

 

00000031.jpg

00000032.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket