riklam

پرسه‌نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ كۆچی دوایی عادل موراد

پرسەنامە 05:47 PM - 2018-05-18
.

.

وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق بۆ كۆچی دوایی عادل موراد پرسه‌نامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌يدا ئه‌حمه‌د مه‌حجوب وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاندوه‌، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ باڵیۆزی پێشووی عیراق له‌ رۆمانیا و سیاسه‌تمه‌داری عیراق عادل موراد دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی جێی هێشتین.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: عادل موراد یه‌كێك بوو له‌و كه‌سایه‌تییه‌ دبلۆماسییانه‌ی عیراق كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق شانازی پێوه‌ده‌كرد، چونكه‌ له‌كاتێكدا كه‌ باڵیۆزی عیراق بووه‌ له‌ رۆمانیا هه‌وڵی زۆری داوه‌ بۆ خزمه‌تكردنی حكومه‌تی عیراق و گه‌لی عیراق .

له‌كۆتایی پرسه‌نامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق هاتووه‌، هاوخه‌می وه‌زاره‌ت بۆ له‌ده‌ستدانی عادل موراد راده‌گه‌یه‌نین و له‌ یه‌زدان داواكارین رۆحی كۆچكردو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.


PUKmedia وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket