riklam

ته‌رمی عادل موراد ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ خاكی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 04:35 PM - 2018-05-18
.

.

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 18-5-2018 عادل موراد یه‌كێك له‌ دامه‌زرێنه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌رمه‌كه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ خاكی كوردستان.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری یه‌كێتی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌ له‌ئێستادا له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیایه‌و سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كانی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی عادل موراده‌ به‌  PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ی و دووسبه‌ی واتا رۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا پشووه‌و رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌ستده‌كه‌ین به‌مامه‌ڵه‌ یاساییه‌كانی هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی خوالێخۆشبوو عادل موراد له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ بۆ خاكی كوردستان.

وتیشی: تائێستا رۆژه‌كه‌ دیارنیه‌ كه‌ی ته‌رمه‌كه‌ ده‌گاته‌وه‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ هه‌فته‌ی داهاتووداو له‌دوای رۆژی دووشه‌ممه‌ ته‌رمی عادل موراد ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ خاكی پیرۆزی كوردستان و به‌خاكده‌سپێدرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket