مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی عادل موراد راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
پرسەنامە 02:08 PM - 2018-05-18.
مه‌كته‌بی سیاسی(ی.ن.ك) له راگه‌یه‌نراوێكدا هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) راده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه...
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
ئه‌ندام و كادیر و هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ عادل موراد ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی راده‌گه‌یه‌نین، كه به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی 18/5/2018 كاتژمێر 10:15 به‌كاتی كوردستان ، له‌شاری كۆڵنی وڵاتی ئه‌ڵمانیا دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی كۆچی دوایكرد.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و كه‌سوكار و خانه‌واده‌و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ران و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌كه‌ین.
هه‌ڤاڵ عادل موراد له بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتیمانپه‌روه‌ر له ساڵی 1949 له شاری به‌غدا له‌دایكبووه. خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی تایبه‌ت بووه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای لاوێتیه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و خۆشه‌ویستی بۆ خاك و نیشتیمان له ناو دڵ و ده‌رونیدا چه‌كه‌ره‌ی كردووه، ژیانی سیاسی له پێناوی كوردایه‌تیدا زوو ده‌ستیپێكردووه و له ساڵی 1965 له به‌غدا په‌یوه‌ندی به رێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كردوه.
له‌ساڵی 1966 له‌به‌شی كیمیای كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیراو له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رپه‌رشتی به‌شێكی رێكخستنه‌كانی به‌غدای كردوه.له ساڵی 1969 به‌شێكی رێكخستنه‌كان ئاشكرا بوون، هه‌ر بۆیه ناچار بوو واز له خوێندن بێنێ و رووبكاته شاخ و ببێ به پێشمه‌رگه. له پێشمه‌رگایه‌تیدا بووه ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی له ناوچه‌ی باڵه‌ك و له هه‌مان كاتدا له‌به‌ر كه‌می مامۆستای گونده‌كان له خوێندنگه‌ی گوندی گه‌ڵاڵه مامۆستای شۆرش بووه.
پاش راگه‌یاندنی به‌یاننامه‌ی 11 ئازاری 1970، له كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به سكرتێر هه‌ڵبژێردرا و بووه جێگری لێپرسراوی رێكخراوه پیشیه‌كانی عێراق، به‌هۆی فشاری رژێمی به‌عسه‌وه به‌رله‌وه‌ی شه‌ڕ له نێوان كورد و ئه‌و رژێمه له ساڵی 1974 ده‌ستپێبكاته‌وه، به‌غدای به‌جێهێشت و له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش گیرسایه‌وه، له نسكۆی 1975 ئاواره‌ی ئێران ده‌بێت و پاشان روو له وڵاتی سوریا ده‌كات و له‌وێ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ده‌به‌ستێت و به‌شدار ده‌بێت له دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له حوزه‌یرانی 1975.
دوابه‌دوای ئه‌وه لێپرسراوێتی رێكخستنی ناوه‌وه‌ی وڵاتی پێسپێردراوه، دواتریش بۆ دروستكردنی رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه، روو له وڵاتانی ئه‌ورووپا ده‌كات و توانی بناغه‌یه‌ك بۆ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له و وڵاتانه دابنێ، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تری ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر سه‌رقاڵی دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری بوو له كوردستان و له‌م رووه‌وه لێپرسراوێتی ئه‌ركه لۆجستیه‌كان و ناردنی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات گرته ئه‌ستۆ.
له مانگی كانوونی دووه‌می 1979 گه‌ڕایه‌وه بۆ كوردستان و باره‌گاكه‌ی برده خڕی ناوه‌زه‌نگ. له مانگی شوباتدا روویكرده‌وه سوریا و پاشان له لوبنان له رۆژنامه‌ی (سه‌فیر) وه‌ك رۆژنامه‌نوس كاریكردوه.
له ساڵی 1981 په‌یوه‌ندی به حزبی سۆسیالیستی كوردستانه‌وه كردوه و له كۆنگره‌ی یه‌كه‌می ئه‌و حزبه‌دا به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردرا. له ساڵی 1994 په‌یوه‌ندی به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه ده‌كاته‌وه و پله‌ی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی پێدرا و لێپرسراوی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی یه‌كێتی تا ساڵی 2000 له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه به‌رده‌وام بوو.
له 2003 به‌شداربوو له‌و هه‌وڵانه‌ی كه بۆ رووخاندنی رژێمی به‌عس ده‌دران، له‌گه‌ڵ رووخاندنی رژێمی به‌عسدا چوو بۆ به‌غداو ئه‌ركی په‌یوه‌ندی و دبلۆماتكارانه‌ی گرته ئه‌ستۆ و ماوه‌یه‌كیش له ئه‌نجومه‌نی حكوم نوێنه‌ری سه‌رۆك تاڵه‌بانی بوو.
له ساڵی 2004 بووه باڵوێزی عیراق له رۆمانیا. له‌ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به ئامانجی هاتنه پێشه‌وه‌ی خوێنی تازه خۆی بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌پاڵاوته‌وه، له‌و كۆنگره‌دا هه‌ڤاڵ مام جه‌لال رێزلێنانی پێبه‌خشی.
له رۆژی3/12/2011 له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك مام جه‌لال و به زۆرینه‌ی ده‌نگ له كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندیدا به سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردرا.
به‌داخه‌وه به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 10:15 له ئه‌ڵمانیا دوای ململانێی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیه‌كه‌ی دڵه گه‌وره و پاك و پڕ له ئاواته‌كه‌ی بۆ به‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌ی و پێشنگ بوونی حزبه‌كه‌ی له لێدان كه‌وت و بۆ دواجار ماڵئاوایی لێكردین، به له‌ده‌ستدانی ئه‌م سه‌ركرده ماندونه‌ناسه زیانێكی گه‌وره به‌گه‌لی كورد و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌وت و كه‌لێنێكی له ریزه‌كانی یه‌كێتی به‌جێهێشت.
هه‌زاران سڵاو بۆ رۆحی پاكی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده عادل موراد و سه‌رجه‌م خه‌باتگێران و شه‌هیدانی رێگای رزگاری و ئازادی كورد و كوردستان .
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
18/5/2018
PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19