riklam

پرسه‌نامه‌ی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا بۆ كۆچی دوایی عادل موراد

پرسەنامە 01:48 PM - 2018-05-18
.

.

ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌سوكارو هاوڕێیانی عادل موراد ده‌كات و داوا له‌ یه‌زدان ده‌كات كه‌ گیانی پاكی عادل مورادو ته‌واوی شه‌هیده‌كانی ترماندا به‌ به‌هه‌شتی نه‌مری خۆیی شادی بكات.

پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌رێز بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو كاك عادل مراد
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی داوای هاورِێ و هه‌ڤاڵی سه‌ركرده‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كاك (عادل مراد)م بیست، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاڕاسته‌ی كه‌سو كاری كاك عادل و هاورِێ و ئازیزانی ئه‌كه‌م، ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ هه‌موومان جێگای نیگه‌رانی و غه‌مێكی قوڵه‌ ،هه‌ربۆیه‌ پرسه‌و سه‌رخۆشی له‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند و ته‌واوی كادر و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ئه‌كه‌م، كه‌ بێگومانم ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ ناخه‌وه‌ پرسه‌باری كردوون،كاك عادل له‌ ماوه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی دا هه‌میشه‌ پیاوێكی خۆرِاگر و دڵسۆزی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌ نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كانی بوه‌، بۆیه‌ به‌م كۆچه‌ی كاروانی خه‌باتی كوردایه‌تی و یه‌كێتی زیانی گه‌وره‌ی به‌رئه‌كه‌وێت،داواكارم له‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی شه‌هیده‌كانی ترماندا به‌ به‌هه‌شتی نه‌مری خۆیی شادی بكات.
                                
ان لله وان الیه‌ راجعون


براتان
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌ره‌ش

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket