ماڵئاوا خه‌مخۆری یه‌كێتی و هاوڕێكانت
بیروڕا 01:17 PM - 2018-05-18.
عادلێ بوو عه‌دیلی ئه‌و قه‌ت له دنیادا نه‌بوو!
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر دانا ئه‌حمه‌د مسته‌فا
له كۆتایی نه‌وه‌ده‌كان، خوێندكاری قۆناغی به‌كالۆریۆس بووم، ئه‌وكات رۆژنامه‌ی (الاتحاد) كه زمانحاڵی یه‌كێتی بوو، به زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چوو به‌نده‌ش له‌وێ وه‌ك نووسه‌ر و هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری زمانه‌وانی رۆژنامه‌كه كارم ده‌كرد، له‌و ساته‌وه‌خته‌وه ئه‌و زاته مه‌زنه‌م ناسی، كه پارچه‌یه‌ك بوو له لێبوورده‌یی و دڵسۆزی وئهمهك و وه‌فاداریی، به‌ڕاستی كاك عادل سیاسه‌تمه‌دار بوو، مه‌ڵۆیه‌ك له خه‌رمانی ئه‌زموون و تێۆری ئاوێته‌ی یه‌كتر كردبوو، به درێژایی مێژووی سیاسیی و فه‌رهه‌نگی خۆم كه‌مترین كه‌سم بینیوه كه ئه‌وه‌نده قوڵ و تێگه‌یشتووانه قاڵ بووبێت له چه‌مكه سیاسییه‌كان و له خودی یه‌كێتی و جه‌نابی مامی گه‌وره..
كاك عادل له‌گه‌ڵ هه‌موو ئاسته‌كان به زمانی خۆیان قسه‌ی ده‌كرد، خاكڕایی ئه‌و زاته وایكردبوو كه بچێته دڵی هه‌مووانه‌وه، جگه له كارزانییه سیاسییه‌كه‌ی كه ئه‌وه‌نده ورد بوو هه‌رگیز نه‌مبینی رۆژێك له رۆژان بڕیاری هه‌ڵه یان هه‌تا شیكردنه‌وه‌یه‌كی ناڕاست بكات بۆ هه‌ر رووداوێكی سیاسیی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان.
كاك عادل گیان! كۆستی تۆ گه‌وره‌یه، یه‌كێتی و ئێمه‌ش وه‌ك هاوڕێ نزیكه‌كانت فرمێسك دڵ و چاومانی ئاژنیوه، ده‌ستمان له‌سه‌ر چۆكه و جوانییهكانت هزری له گرێژهژهنه بردووین، ئێمه‌ت بێ ناز و هه‌تیوو كرد، ئاخر كه‌ی كاتی ئه‌م كۆچه ناواده‌یه بوو؟ ئه‌ی نازانی ئه‌وه‌نده نییه مامی گه‌وره ماڵئاوایی لێكردین و ئه‌ویش هه‌مووانی هه‌تیوو خست؟!.
كاك عادل گیان! له كۆتا په‌یوه‌ندیماندا زیاتر له جارێك پێت وتم: خه‌ریكی یه‌كێتی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ بن، گوێ به ته‌ندروستی من مه‌ده‌ن، یه‌كێتی باش بێت من ساغ و سه‌لامه‌ت ئه‌بم!!.
شه‌ره‌ف مه‌ندم كه رۆژگارێك فێری ئهلف و بێی سیاسه‌تت كردم، دڵنیابه نه خۆم و نه هاوڕێ نزیكه‌كانم كه ناوت نابووین هاوڕێكانی مه‌سیح، بۆ ساتێك یادی به‌خێرت له دڵ و مێشكماندا ده‌رناچێت، بۆ ساتێك خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیمان بۆت كه‌ل نابێت..
بنوو.. رۆحت شاد.. دڵنیابه هه‌تا دوا هه‌ناسه له‌سه‌ر وهسیهتهكهت ده‌ڕۆین و دڵسۆز و خه‌مخۆرو پێشمه‌رگه‌ی گیان له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی ده‌بین، كۆچی تۆ مه‌شخه‌ڵی رێ رۆشنكهرهوهمانه، كۆچی تۆ دامه‌زراوتر و سه‌قامگیرترمان ده‌كات له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی و رێكخستنی ناوماڵی خۆمان، كه هه‌میشه خه‌مێكی گه‌وره‌ت بوو..
كاك عادل گیان! من ده‌زانم ئێمه وه‌ك تۆمان پێناكرێ، به‌ڵام دڵنیات ده‌كه‌ین رێبازه‌كه‌ی مامی گه‌وره و تۆ و شه‌هیدان هه‌رگیز له یاد ناكه‌ین... ئێمه ئاومان له‌و كانییه خواردۆته‌وه و له‌و خوێندنگه‌یه فێربووین كه مامی گه‌وره و تۆ و هه‌موو شه‌هیدان قاڵبوون تیایدا و خۆتان رازاندۆته‌وه و به پیت و وشه نه‌ته‌وه‌یی و ئایدیۆلۆجیهكانی، بۆیه دڵنیات ده‌كه‌ین كه مهشخهڵهكهت ناكه‌وێته زه‌وی و له ده‌ستێكی ئه‌میندایه و خۆمان به خاوه‌نی بارته‌قای رێبازه‌كه‌ت ده‌زانین..
ماڵئاوا كاك عادل گیان.. نه زمان ده‌توانێ په‌سنی مه‌زنیی تۆ بكات و نه وشه‌ش پڕكێشی ئه‌وه ده‌كات خۆی له گه‌وره‌ییت بدات. ئه‌وه‌ی سیحری هیچ ساحرێك نه‌یتوانی بیكاته دیاری بۆ كورد و ئه‌وه‌ی ئایدیای هیچ رۆمانێك نه‌یتوانی بیبه‌خشی به ژیانمان، تۆ توانیت له‌وانه‌ش زیاتر و دنیایه‌كی پڕ له جوانی خۆشنوودی و خۆشه‌ویستی ودنیابینی و نیشتمان په‌روه‌ریی و یه‌كێتیی بوون و داهێنان ببه‌خشی پێمان.
ماڵئاوا كاك عادل گیان! من و هاوڕێ نزیكه‌كانت سوپاسگوزارتین بۆ ئه‌و هه‌موو دیارییه ناوازه‌یه‌ت كه به ئایدیا و وشه و لێكدانه‌وه و زه‌رده‌خه‌نه‌كانت پێشكه‌شت كردین..
رۆحت شاد بێت.. نه ئێمه وه‌ك هاوڕێ نزیكه‌كانت و نه گشت دڵسۆزه‌كانی تر سه‌نگه‌ره‌كه‌ت چوڵ ناكه‌ین و مهجلهس و كۆڕ و كۆبوونهوهكانت سارد ناكه‌ینه‌وه. مه‌گه‌ر هه‌ر حه‌زره‌تی (نالی) بێته ده‌ست و له په‌سنی گهورهیتا بڵێ: (عادلێ بوو عه‌دیلی ئه‌و قه‌ت له دنیادا نه‌بوو).!
*یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25