riklam

به‌وێنه‌.. پێشوازی هاووڵاتیانی سلێمانی له‌ مانگی ره‌مه‌زان

هەمەرەنگ 09:16 PM - 2018-05-17
.

.

 

هاووڵاتانی شاری سلێمانی به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی له‌مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن و هیوا خوازن بێته‌ مانگی لێبورده‌یی و یه‌كتر قبوڵ كردن و قوڵ نه‌بوونه‌وه‌ی كێشه‌ سیاسیه‌كان و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاكی كۆمه‌ڵگه‌.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه‌ ماڵپه‌ری PUKmedia گه‌شتێكی به‌ نێو بازاڕی شاری سلێمانیدا كردو هاووڵاتیان و كاسبكارانی سه‌باره‌ت به‌ په‌یامیان بۆ ئه‌م مانگه‌ دواند.

 محه‌مه‌د ساڵح هاووڵاتیه‌ك بوو بۆ كڕینی پێداویستیه‌كانی سه‌ردانی بازاڕی كردووه‌ و سه‌باره‌ت به‌ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ وتی: پیرۆزبایی هاتنه‌وه‌ی ره‌مه‌زان له‌ مسوڵمانانی جیهان و كوردستان ده‌كه‌م، به‌هیوام ئه‌م مانگه‌ ببێته‌ مانگی خۆشگوزه‌رانی و یه‌كتر قبوڵ كردن و لێبورده‌یی له‌ نێوانمان، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ مرۆڤه‌كان خۆش ده‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش لێبورده‌ بین به‌رامبه‌ر به‌ یه‌كتر.

نزار گه‌نجێكی تره‌ و ئه‌و پێی وایه‌ ده‌بێت دۆخی سیاسی ئارام بێته‌وه‌ و كاریگه‌ری نه‌بێت له‌سه‌ر ئاشتی كۆمه‌لایه‌تی له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: ئێمه‌ پێویستمان به‌ خۆشه‌ویستی هه‌یه‌، پێویسته‌ لایه‌نی سیاسی كار نه‌كاته‌ سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانمان، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن ته‌واو بوو، ئیتر كاتی ئه‌وه‌یه‌ حزبه‌كان به‌ڵێنه‌كانیان به‌رنه‌ سه‌ر و كێشه‌كانیان نه‌خه‌نه‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌.

سۆران كاسبكارێكی تری ناو بازاڕه‌و به‌ عه‌ره‌بانه‌ی چه‌ره‌سات ده‌فرۆشێت، ئه‌و وتی:  چیمان ده‌وێت جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ شته‌كانمان بفرۆشرێت و بازاڕمان هه‌بێت، جوان عه‌ره‌بانه‌كه‌م رازاندۆته‌وه‌، به‌ڵام وه‌ك پێویست نافرۆشرێت، له‌وه‌شه‌ هی ئه‌وه‌ بێت كه‌ سه‌ره‌تای ره‌مه‌زانه‌، هیواخوازم بارودۆخمان باش بێت و بازاریش ببوژێته‌وه‌.

 

 PUKmedia   گۆران قادر - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket