riklam

شەش لایەنی كوردستانی دەیان هەزار دەنگی كەركوك دەفەوتێنن

کوردستان 06:36 PM - 2018-05-17
.

.

جگە لەیەكێتی هیچ لایەنێكی دیكەی كوردستانی لەكەركوك نەیتوانی كورسی بەدەستبهێنێت و هەزاران دەنگی كوردی كەركوكیش بەهەڵەو بەژەوەندی حزبی لەدەستدراوەو دەنگی حزبێكی كوردستانیش كە تەنیا لەكەركوك بایكۆتی كرد بۆ عەرەب و توركمانەكان رۆیشتوەو ژمارەی كورسییەكانیان زیادیكردوە.

رێبوار تەها سەرۆكی لیستی ژمارە 162ی یەكێتی لەكەركوك بە PUKmediaی راگەیاند: لەكەركوك لەم هەڵبژاردنەدا بە بەراورد بەهەڵبژاردنی پێشوو كورد دوو كورسی كەمی كردوەو ئەو كورسیانەش بۆ هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی توركمانی رۆیشتوون.

بەپێی ئەو ئامارو داتایانەی لای PUKmedia، لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عیراقدا كە رۆژی 12ی ئایار بەڕێوەچوون، لایەنە كوردستانییەكان لەكەركوك هەزاران دەنگی كوردی شارەكەیان لەدەست كوردداوەو بەتەنها لیستی ژمارە 162ی یەكێتی توانی زۆرینەی دەنگەكانی پارێزگاكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات و ببێتە خاوەنی 6 كورسی پەرلەمانی داهاتووی عیراق.

دوای بەڕێوەچوونی ریفراندۆمەكەی 25ی ئەیلولی ساڵی رابردو بەتایبەت لەكەركوك، كورد 51%ی خاكی ناوچە جێناكۆكەكان  لەدەستدا، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا جارێكی دیكە كەركوكییەكان بەدەنگدانیان بەیەكێتی  كوردستانی بوونی كەركوكیان سەلماندەوە.

هەر بەپێی زانیاری و ئامارەكان، لەم هەڵبژاردنەدا بە بەراورد بەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی 30ی نیسانی 2014، لایەنەكانی هاوپەیمانی و دادپەروەریی و بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كە بە (لیستی نیشتمان) و نەوەی نوێ و لیستی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە بەلیستی جیا بەشداریان كرد بەبێ ئەوەی ببنە خاوەنی هیچ كورسییەك 31 هەزارو 206 دەنگی كوردیان لەكەركوك فەوتاند.

جگە لەو لایەنانەش، پارتی دیموركراتی كوردستان كە لەهەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ساڵی 2014دا لەو پارێزگایە 63 هەزارو 76 دەنگی بەدەستهێناو بووە خاوەنی دوو كورسی، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگەكانی بۆ عەرەبەكان و بەرەی توركمانی رۆیشتوەو كورسییەكانی ئەو دوو لایەنە زیادیكردوەو ئێستاش بە راگەیاندنە رەسمی و سێبەرەكانییەوە هێرشی راگەیاندن دەكاتە سەر ئەو شارە كە خزمەتكردنە بەئەجێندای دەرەوەی بەرپرسیارێتی ناسنامەو كوردستانی بوونی شارەكە، لەكاتێكدا خۆی باكۆتی هەڵبژاردنی كردوە.

PUKmedia تایبەت

 

 

 

 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket