riklam

باڵیۆزخانه‌ی یۆنان پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 06:27 PM - 2018-05-17
.

.

نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 17-5-2018 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌شاری هه‌ولێر، پێشوازیكرد له‌ (ستاڤرۆس ستاڤراكۆس) نێرده‌ی دیپلۆماسی باڵوێزخانه‌ی یۆنان عیراق له‌ ھه‌رێمی كورستان .

له‌ دیدارێكی نێوان ھه‌ردوولادا به‌ئاماده‌بوونی ره‌وا بابان نوێنه‌ری (ی ن ك)له‌ یۆنان، گفتوگۆ له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر و پێشھاته‌كانی دوای ھه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كرا.

نێرده‌ی دیپلۆماسی باڵوێزخانه‌ی یۆنان له‌ عیراق بۆ ھه‌رێمی كورستان پیرۆزبایی خۆی و باڵوێزخانه‌ی یۆنانی له‌ عیراق ده‌ربرِی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ھه‌لبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌ی (ی ن ك) له‌ به‌شێك له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستی ھێناوه‌، ھیواشی خواست ئه‌م ھه‌لبژاردنه‌ ببێته‌ ده‌روازیه‌كی نوێ بۆ كرانه‌وه‌ی خێر و خۆشی به‌رووی گه‌لانی عیراق سه‌قامگیری سیاسی و ئابووری و گه‌شه‌سه‌ندنی دیموكراسی و ئاوه‌دانی.

ھه‌ر له‌و دیداره‌دا، ته‌ئكید له‌سه‌ر ھه‌ماھه‌نگی زیاتر و فراوانتر كردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ھه‌ردوولا كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش ئالوگۆری زانیاری و ئه‌زموونی حوكمرانی و چۆنیه‌تی زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یران و كێشه‌ ئیداری و داراییه‌كان كه‌ حكومه‌تی یۆنان له‌ رابردوودا به‌ھه‌مان بارودۆخی ئێستای ھه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ریوه‌ و توانیویه‌تی چاره‌سه‌ریان بكات.


PUKmedia ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket