riklam

حاكم قادر: هیواخوازم مانگی ره‌مه‌زان ببێته‌ هه‌وێنی ئاشتی

ی.ن.ک‌‌ 04:30 PM - 2018-05-17
.

.

حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی كوردستان ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌كه‌...
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز, مانگی جگه‌له‌ ڕۆژوگرتن , مانگی ئاشتی وپێكه‌وه‌ ژیان , گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی كوردستان به‌گشتی ده‌كه‌م , هیوا خوازم ئه‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌ ببێته‌ هه‌وێنی ئاشتی و فراوانكردنی بازنه‌ی دیموكراسی وهێنانه‌دی كه‌شێكی له‌بارو سه‌قامگیر بۆ قۆناغی دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و پته‌وكردنی یه‌كڕیزی بۆ سه‌رخستنی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان , هه‌روه‌ك ئومێده‌وارم له‌پێناو فه‌راهه‌مكردنی یه‌ك گوتاری ویه‌كهه‌ڵوێستی بۆ به‌ ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئاینده‌مان له‌چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراقدا پێكه‌وه‌ یه‌ك ده‌ست بۆ یه‌ك مه‌به‌ست هه‌وڵه‌كانمان یه‌كخه‌ین.                                                                            
                                                       
شادوسه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتووبن


حاكم قادرحه‌مه‌جان                   
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ولیپرسراوی         
مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان


ره‌مه‌زانی 2018

PUKmedia تايبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket