riklam

تا كۆتایی مانگی رەمەزان كەشوهەوا بەمشێوەیە دەبێت

کوردستان 02:45 PM - 2018-05-17
.

.

كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت تا كۆتایی مانگی رەمەزان هەرێمی كوردستان لە ژێر كاریگەری بەرزە پاڵەپستۆی توركیاو دەریای ناوەڕاست و نزمە پاڵە پەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و دەریای سوور دەبێت پلەكانی گەرما بەنزمی دەمێنێتەوەو هەروەها هەوا فێنك دەبێت و نمە بارانیش دەبارێت. 

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەەیكدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە لەبارەی پلەكانی گەرما لەماوەی مانگی رەمەزاندا رایگەیاند: هەرێمی كوردستان لە ماوەی نێوان نیوەی مانگی ئایار تاكو نیوەی مانگی حوزەیران لە ژێر كاریگەری بەرزە پاڵەپستۆی توركیاو دەریای ناوەڕاست دەبێت، هەروەها لەژێر كاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور دەبێت .

ئەوەشی راگەیاندوە: خاسیەتییەكانی بەرزە پاڵەپستۆی توركیاو دەریای ناوەڕاست ئاسمان مەیلی شینی زیاتر دەبێت، سەرچاوەی دابینكردنی هەوای فێنك و شێدارن بەدەگمەن بارانبارینی دەبێت.

لەبارەی نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دورگەی عەرەبیش ئاماژەی بەوەداوە: خاسیەتەكانی هاتنی نزمە پاڵەپستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی و دەریای سوور لەم ماوەیەدا كە كار دەكەنە سەر هەرێم، پلەكانی گەرما تا رادەیەك بەرزە، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵ، ئەویش بەگوێرەی هێزی كاریگەریەكەی دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران و زیادبوونی خێرای با هەندێجار. 

ئەوەشی خستۆتەڕوو: لەماوەی مانگی رەمەزاندا پلەی گەرما بەگوێرەی ناوچەكان، ناوچە شاخاویەكان لە 25 پلەوە دەستپێدەكات تاكو نزیك دەبێتەوە لە 35 پلە لە نیوەی مانگی حوزەیران ،ناوچە نیمچە شاخاویەكان لە 27 پلەوە دەست پێ دەكات تاكو نزیك دەبێتەوە لە 37 پلە لە نیوەی مانگی حوزەیران ، ناوچە دەشتاییەكان لە 29 پلەوە دەستپێدەكات تاكو نزیكدەبێتەوە لە 39 پلە لە نیوەی مانگی حوزەیران، ناوچەكانی باشووری هەرێم پلەكانی گەرمای لە 30 پلەوە دەست پێ دەكات تاكو 40 پلە هەندێ رۆژ بەرزتریش دەبێتەوە بۆ سەرووی 40 پلەی سەدی. 

دەشڵێت: دوای كۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمی جا لێرەدا پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە وەرزی گەرمای هاوین بە تەواوی دەستپێدەكات .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket