riklam

سه‌رۆك كۆمار پێشوازیی له‌ وه‌فدی سێ حزبی كوردستانی ده‌كات

جیهان 02:42 PM - 2018-05-17
.

.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 17-5-2018  سه‌رۆك كۆمار له‌كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی سێ حزبی كوردستانی عیراق.

سه‌رۆك كۆمار له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ وردیی گوێی له‌ سكاڵا و ناره‌زاییه‌كان كه‌ نوێنه‌رانی (كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، (یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان) و (هاوپه‌یمانیی دیموكراسیی و دادپه‌روه‌ریی) پێشكه‌شیان كرد سه‌بات به‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ و ئه‌نجامه‌كانی.

سه‌رۆك كۆمار گرنگی پابه‌ندبون به‌و رێكارانه‌ی دوپاتكرده‌وه‌ كه‌ قانون و مافه‌كان ده‌پارێزن و په‌ره‌ به‌كاروانی دیموكراسیی ده‌ده‌ن، ئاماژه‌یشیكرد بۆ پێویستیی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌ قانونییه‌كان له‌ خستنه‌ڕوی ناڕه‌زایی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌وجۆره‌ی سه‌روه‌ریی قانون ده‌چه‌سپێت و مافه‌كان پارێزراو ده‌بن.


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket