riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین ده‌ڕوانێت

ی.ن.ک‌‌ 02:34 PM - 2018-05-17
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 17-5-2018  سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی (ی ن ك) له‌ شاری هه‌ولێر، پێشوازیكرد له‌ (نی روچی) كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی له‌هه‌رێمی كوردستان.


له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ پیرۆزبایی له‌ كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی كرد به‌بۆنه‌ی ده‌سبه‌كاربوونی له‌ ھه‌رێمی كوردستان و ھیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانی بۆ خواست، ھاوكات باسی له‌ رۆڵ و گرنگی پێگه‌ی سیاسی ئابووری كۆماری چینی میللی كرد له‌سه‌ر ئاستی ھاوكێشه‌ جیھانی و ئیقلیمیه‌كان، له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌شدا، ھه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ فراونتر پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندی مێژوویی نێوان ھه‌رێمی كوردستان و چین به‌گشتی و په‌یوه‌ندی حزبی شیوعی چینی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌تایبه‌تی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ساڵانی زووه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی ھه‌ردوو سه‌ركرده‌ی كاریزمای كۆچكرد و سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك (ماو تسی تۆنگ)ه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له‌ مافی مرۆڤ و خه‌بات بۆ ئاشتی و دیموكراسی  بنیاتنراوه‌.
له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا،  بارودۆخی سیاسی عیراق و ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر و پێشھاته‌كانی دوای ھه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌جێنداو سیناریۆكانی شێوازی پێكھێنانی حكومه‌تی داھاتووی عیراق.

دوای خستنه‌ڕووی گۆشه‌نیگای ی ن ك بۆ كۆی ئه‌گه‌ر و پێشھاته‌كان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ ی ن ك له‌گه‌ڵ یه‌كھه‌ڵوێستی ھێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستانه‌ بۆ گفتوگۆ و كاركردن له‌ چواچێوه‌ی یه‌ك وتاری كوردی له‌ به‌غدا، ھیواشی خواست حكومه‌تی چین روڵی گرنگی خۆی بگێرێت .

(نی روچی) كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میللی له‌ ھه‌رێمی كوردستان ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی په‌ككین خوازیاری ئاشتی و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری سیاسی و ئارامیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عیراق به‌تایبه‌تی.


PUKmedia ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket