riklam

وەزیری دەرەوەی پۆمپیۆ پیرۆزبایی رەمەزان دەكات

عیراق 10:14 AM - 2018-05-17
.

.

بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكاوە باشترین ھیوا بۆ موسڵمانان لەسەرانسەری جیهان دەخوازم  بۆ رەمەزانی  پر لەئاشتەوایی و رەحمەت.

بۆ ئەوانەی لەو مانگەدا بەڕۆژوو دەبن، رەمەزان ساتی رێزگرتن  و بەخشندەیی و پێداچوونەوەی رۆحیە، ھەروەھا رەمەزان كاتێكی خۆشە بۆ كۆمەڵگەكان، عادەتەن بە دووبارە شادبوونەوە بە ھاوڕێ و خێزانەكان بەسەر دەبرێت، رەمەزان بانگھێشی موسڵمانان دەكات بۆ بەخشین بەوانەی كەمدەرامەتن.

موسڵمانان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و سەرانسەری جیھانیشدا رۆژانە رۆڵ و بەشداری بەھاداریان لەكۆمەڵگەكانیاندا ھەیە و ملیۆنان كەس رێز لەو مانگە دەگرن بەشێوازی تایبەتی كاری خزمەتگوزاری و پاداشت  پێشكەش بە كۆمەڵگانیان دەكەن.

 بۆ ڕێزنان لەو ساڵانە زۆر لە باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانمان لەسەرانسەری جیھاندا میوانداری چالاكی تایبەت بە ڕەمەزان دەكەن , ئەویش لەرێی كۆكردنەوەی موسڵمانان و كەسانی ئاینەكانی تر، ئەوانەی پابەندن بە ئامانجی ھاوبەشمان لە ھاندان و بڵاوكردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی. ئەم گفتوگۆو ھاوئاھەنگیانە یەكێكە لەخاڵە بەھێزەكانی دیپلۆماسیەتی ئێمە كەڕێگا خۆش دەكات  بۆ ھەبوونی كۆمەڵگای بەھێزتر لەڕێی ھاوشانیكردن و ڕێزگرتن لە فرە رەنگی.

لەكاتێكدا مانگی پیرۆز دەست پێدەكات ھیوای ڕەمەزانێكی پڕ لەخۆشی و گەشاوە بۆ ئەوانە دەخوازم كە بەرۆژوو دەبن.

PUKmedia 

 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket