riklam

ئه‌ڵمانیا.. له‌ 2017 تێچوی په‌نابه‌ران 21 ملیار یۆرۆ بوه‌

جیهان 09:05 AM - 2018-05-17
.

.

ڕۆژنامەی "هاندسبلات"ی ئەڵمانی: پڕی پارەی تێچوی پەنابەران لەسەر حکومەتی ئەڵمانی لە 2017 دا 21ملیار یۆرۆ بووە

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی هاندسبلاتی ئەڵمانی  کەڕۆژی 16ی ئایاری 2018 بڵاویکردۆتەوە لەساڵی 2017دا خەرجی و مەساریفی پەنابەران 21ملیار یۆرۆبوەو شەش ملیارو شەش سەد ملیۆن یۆرۆش لەو پارەیە چووە بۆ هەرێمە فیدراڵیەکان، بەبێ ئەوەی هیچ یەکێک لەوهەرێمانە بەو بڕە پارەیە ڕازیبوبن بەڵام وەزیری دارایی فیدراڵی داوای هەرێمەکانی بۆ بودجەی زیاتر ڕەتکردۆتەوە.

ئێستا بەهۆى سیاسەتی کۆچبەران و ئەرکی مادی قورسی پەنابەرانەوە ئەڵمانیا ناچاربوە داوای هاوکاری لەوڵاتانی تری ئەوروپی بکات، ئەمە لەکاتێکدا کەئەڵمانیا شەش ملیار یۆرۆی داوە بەوڵاتان لەپێناوی حەوانەوەو داڵدەدانی پەنابەراندا.

بڕیاریشە ئەمڕۆ 17ی ئایار لەدیوانی ڕاوێژکاری لەکۆشکی بلفیو لەبەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا وەزیری دارایی فیدراڵی"لاولاف شولتس"و سەرۆکی کۆمیسیۆنی پارتی یەکێتی کریستیان دیموکراتەکان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێی ئەڵمانیا بۆ قسەکردن لەسەر قەیرانی پەنابەران کۆببنەوە ڕۆژنامەکە نوسیویەتی بەهۆی ئەم ئەرکە مادیيە قورسەی پەنابەرانەوە کەلەسەر ئەڵمانیایە بەپێی ئەو پلانەی کەهەرێمە فیدراڵیەکان دایانناوە ئەو پارەیەی تەرخانکراوە ناتوانن بەباشی فریای سەرپەرشتی وهاوکاری کۆمەڵایەتی بۆ تێکەڵ کردن و ئاوێتەکردنی پەنابەران بەکۆمەڵگەی ئەڵمانی بکەون چونکە پشکی زۆری ئەو پارەیە تەرخانکراوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هۆکارەکانی کۆچ وکۆچبەری.

ڕۆژنامەکە پشتی بەستوە بەڕەشنوسی تێچوی ساڵانەی پەنابەران وتیکەڵاوبوون کەساڵانە وەزارەتی دارایی ئەڵمانی ئامادەی دەکات و بڕیاریشە لە کۆبونەوەی کۆتایی ئەم مانگەی حکومەتی ئەڵمانیدا ڕاپۆرتەکە بخرێتە بەرنامەی کاری متمانە پێکراوەوە.

لەڕاپۆرتەکەدا هاتوە حکومەتی ئەڵمانی 14,2 مليار يوروی تەرخانکردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هۆکارەکانی کۆچبەری و ئەم پارەیەش لەلایەن وەزارەتەکانی گەشەپێدان و دەرەوە تەرخانکراوە بەشی دووەمی ئەو پارەیەش 6,6 مليار يۆرو بوە کەبۆ هەرێمە فیدرالیەکان و شارەوانیەکان بوە بەمەبەستی ئاوێتە بوون وتێکڵاوبوونی پەنابەران بەکۆمەڵگەی ئەڵمانی و خزمەتگوزاریەکانیان تەرخانکراوە بەتایبەتی بۆ فراوانکردنی بواری سەرپەرشتی مندالان و جێگیرکردنی خێزان.


PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەلمانیا:

New Bitmap Image.bmp

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket