riklam

سه‌ركرده‌یه‌ك: مالكی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناپاڵێوێت

عیراق 09:11 PM - 2018-05-16
.

.

سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ نوری مالكی چاوی نه‌بڕیوه‌ته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و پێده‌چێت عه‌بادی و عامریش هه‌مان بۆچوونیان هه‌بێت.

 

سه‌عد مه‌تڵه‌بی سه‌ركرده‌ له‌ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاندوه‌: نوری مالكی چاوی له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نیه‌ و ئه‌و پۆسته‌ به‌مافی لایه‌نه‌كانی تر ده‌زانێت.

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: هه‌ریه‌ك له‌عامری  سه‌رۆكی  هاوپه‌یمانی فه‌تح و عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر هه‌مان بیرۆكه‌یان هه‌یه‌ و خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ناپاڵێون.

 

سه‌ره‌ڕای ئه‌و لێدوانانه‌ی ئه‌و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا دووپاتی كردوه‌ته‌وه‌: هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان و بۆچوونه‌ سیاسیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت حكومه‌تێكی تۆكمه‌ی خزمه‌تكاری عیراق پێكبهێنرێت.

 

له‌هه‌ڵبژاردنی 2014 نوری مالكی 94 كورسی په‌رله‌مانی عیراقی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ 26 كورسی دابه‌زیوه‌.

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket