riklam

كۆمسیۆن هەڕەشەكانی سەر سەعید كاكەیی ئاشكرا دەكات

عیراق 06:00 PM - 2018-05-16
.

.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند ماوەی چەند رۆژێكە لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوی ناسراوەوە هەڕەشە لەسەر سەعید كاكەیی ئەندامی كۆمسیۆنەكەیان هەیە بەمەبەستی ئەوەی بۆچونێكی دیاریكراوی هەبێت. 

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە د.سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانمان لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوی سیاسیەوە روبەڕووی هەڕەشە بۆتەوە بەمەبەستی ئەوەی بۆچونێكی دیاریكراوی هەبێت و ئەندامەكەشمان داوای لەئێمە كردوە.

ئەنجومەنەكە راشیانگەیاند: وەك ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران سوێندمانخواردوە پارێزگاری لەپرۆسەی هەڵبژاردن بكەین، كۆمسیۆن بەرژوەندی گشتی دیاری دەكات چ بۆ دامەزراوە یان هەڵبژاردن بەگشتی.

ئەوەشیان وت: دەبوایە سەعید كاكەیی پارێزگاری لەسەربەخۆی خۆی بكردایەو نەچوایەتە ژێر فشاری هیچ لایەنێكەوە، چونكە دەبێت سەربەخۆی خۆی بپارێزێت، بەپێی یاسا ئەندامی كۆمسیۆنێكی سەربەخۆیە.

ئەوەشیان وت: ئێمە لەو فشارانە تێدەگەین كە لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران هەیە، بەتایبەت لەسەر دكتۆر سەعید كاكەیی لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوی سیاسیەوەو زانیاری تەواویشیمان لەوبارەیەوە هەیەو لایەنەكەش ناسراوە.

ئەوەشیان رایگەیاند: وەك كۆمسیۆن پارێزگاری لەو زانیارییانە دەكەین كە رامانگەیاندوەو داومانەتە سەرۆك وەزیران تا رێوشوێنی تایبەتی خۆی بگرێتەبەر.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket