riklam

ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و USAID هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن

ژنان‌ 05:45 PM - 2018-05-16
.

.

ئه‌مڕۆ 16-5-2018 په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، به‌ ئاماده‌بوونی فلۆرین گۆرگیس سێودین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی ئه‌نجومه‌ن و دلێر ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازیان له‌ وه‌فدێكی رێكخراوی "USAID"ی ئه‌مریكی كرد، كه‌ پێكهاتبوو له‌ سوعاد لامی به‌رپرسی پرۆگرامه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عیراق و خه‌دیجه‌ ره‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كان و فردۆس مه‌جید رێكخه‌ری كاروباری جێنده‌ری له‌ رێكخراوه‌كه‌دا.

له‌ دیدارێكی هاوبه‌شدا،پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ به‌رباس كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌ بواره‌كانی ئاماده‌كردنی داتابه‌یسێكی جێنده‌ری و هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری 1325ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ره‌ڕای بواره‌كانی مه‌شق و راهێنان، هه‌روه‌ها میكانیزمی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی درفه‌تی یه‌كسان له‌ وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستاندا.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ بواره‌كانی ژینگه‌و گه‌شه‌پێدان و رۆڵی ئافره‌تان له‌مڕووه‌وه‌ خرانه‌ به‌رباس.

PUKmedia  دلێر ئیبراهیم – هه‌ولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket