بافڵ تاڵه‌بانی: یه‌كێتی زۆر به‌هێزتر ده‌كه‌ین
ی.ن.ک 05:19 PM - 2018-05-16.
بافڵ تاڵه‌بانی رایده‌گه‌یه‌نێت، دڵخۆشین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له‌ئاست داخوازی یه‌كێتییه‌كاندا نییه‌و ده‌بێت یه‌كێتی زۆر به‌هێزتر بكه‌ین.
ئه‌مڕۆ 16-5-2018 له ده‌باشان، بافڵ تاڵه‌بانی پێشوازیكرد له مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و رایگه‌یاند: بۆ به‌هێزتركردنی یه‌كێتی پێویسته زیاتر ماندوو ببین.
وتیشی: پیلانێكی ناوخۆیی و ناوچه‌یی له‌دژی یه‌كێتی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌و پیلانانه یه‌كێتی توانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌نجامی دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ستبهێنێت، به‌ڵام هێشتا له‌ئاست داخوازی ئێمه‌دا نییه.
له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌ركێكی قورس‌تر له‌سه‌ر شانی یه‌كێتییه‌و ده‌بێت له‌ئاستی ئه‌و به‌ڵێنانه بێت كه به یه‌كێتییه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی داوه.
سه‌باره‌ت به خۆڕێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتیش، بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌وه كرد كه یه‌كێتی پێویستی به‌خۆ رێكخستنه‌وه‌و نوێبوونه‌وه هه‌یه، ئه‌ویش له‌ڕێی كۆنگره‌یه‌كه‌وه ده‌بێت كه سیاسه‌تی چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال په‌یڕه‌وبكات.
بافڵ ته‌ڵه‌بانی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له‌ناو یه‌كێتیدا به كادرانی یه‌كێتی و به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و تێكۆشه‌ره دێرینه‌كان و سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق و پێگه‌ی كوردیش، بافڵ تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: سه‌ره‌تا پێویسته لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ئاشتبكه‌ینه‌وه‌و به‌ره‌یه‌كی به‌هێز دروستبكه‌ین. ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌كێتی ده‌توانێت و یه‌كه‌م هه‌نگاوی یه‌كێتیش ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نها به یه‌كڕیزی به‌غدا گوێ له كورد ده‌گرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ده‌ستوورییه‌كانی.
ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژارندنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه بوو كه ته‌ئكید كرایه‌وه یه‌كێتی ده‌بێت به پلان و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌وه له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌بكات و ده‌بێت به‌دواداچوون بۆ هۆكاری كه‌مبوونی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كێتی له هه‌ندێك ناوچه‌دا بكات و ئه‌و راپۆرتانه‌ی له ئۆرگانه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌درێته سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به جددی وه‌ربگیرێت و لێپرسینه‌وه له كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت یه‌كێتی باجی كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م بدات، یه‌كێتی حزبی خه‌ڵكه‌و بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك دروستبووه‌و له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ش كه سه‌رۆك مام جه‌لال دایناوه به‌رده‌وام ده‌بین تا به ئامانجه ره‌واكانی گه‌لی كورد ده‌گه‌ین.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23