riklam

كۆمسیۆن:ئامێرەكان هاكناكرێن و دەنگەكانیش هەژمارناكرێنەوە

عیراق 05:03 PM - 2018-05-16
.

.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند ئەو ئامێرانەی دەنگیان پێدراوە بەهیچ شێوەیەكی دەستكاری ناكرێن و بەپێویستیشی نازانن جارێكی دیكە دەنگەكان بەدەست هەژمار بكرێنەوە.

ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجومەنەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە لەشاری بەغدا بەڕێوەچوو رایگەیاند: ئەو ئامێرانەی لەدەنگداندا كاریان پێكراوە زۆر پێشكەوتوون و بەهیچ شێوەیەك رێگە بەدەستێوەردان نادەن.

تەئكیدیان لەسەر ئەوەشكردەوە: سیستمی ئەلیكترۆنی دەنگدان هەموو رێگاكانی ساختەكاریی و دروستكردنی كاریگەری لەسەر دەنگدەران بڕیوە.

ئەنجومەنەكە لەكۆنگرەكەدا راشیانگەیاند: لەدوو رۆژی داهاتوودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیەنرێت و لایەنەكانیش دەتوانن تانە لەسەر ئەنجامەكان بدەن.

لەبارەی كەركوكیشەوە، رونیانكردەوە:وەك كۆمسیۆن  90%ی ئەنجامەكانمان راگەیاندوەو 186 وێستگەش ماوە كە هێشتا ئەنجامەكانیان راوەنە نەكراوەو لەو ژمارەیەش 36 یان لە داقوقە.

ئەوەشیان خستەڕوو: ژمارەیەك لەفەرمانبەرانی كۆمسیۆن لەلایەن چەند لایەنێكەوە هەڕەشەی كوشتنیان لێكراوە، هەروەها داواشیان لەدەزگا ئەمنییەكان كرد ژیانی كارمەندانی كۆمسیۆن بپارێزن.

لەبارەی هەژماركردنەوەی دەنگەكانیشەوە، رایانگەیاند: وەك كۆمسیۆن بەپێی یاسای هەڵبژاردن كارمانكردوەو پابەند كراوین كە دەبێت هەڵبژاردنەكە بەسیستمی ئەلیتكرۆنی بێت، بۆیە هیچ پاساوێك نیە كە داوا لەكۆمسیۆن بكات ئەنجامەكان بەدەست هەژمار بكاتەوەو ئەنجومەنی كۆمسیارانیش بەپێویستی نازانێت كە جارێكی دیكە ئەنجامەكان بەدەست هەژمار بكرێنەوە، چونكە پرۆسەی هەڵبژاردن كێشەی بۆ دروست دەبێت و كاریگەری نەرێنی لەسەر پرۆسەی سیاسی دەبێت.

ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆن هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا تەئكیدیشیان لەسەر ئەوەكردەوە ئەو ئەنجامانەی تێبینیان لەسەرە ژمارەیان دوو هەزار بنكەیە، بۆیە لەناوەندی بەغدا ئەنجامە ئەلیكترۆنییەكەو ئەوەی لەناو سندوقەكەدا هاوتا كراوەو چاودێرانی لایەنە سیاسییەكانیش با زانیارییەكان رونبكەنەوە.

ئەوەشیان وت: ئێمە لەو فشارانە تێدەگەین كە لەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران هەیە، بەتایبەت لەسەر دكتۆر سەعید كاكەیی لەلایەن لایەنێكی دیاریكراوی سیاسیەوەو زانیاری تەواویشیمان لەوبارەیەوە هەیەو لایەنەكەش ناسراوە.

ئەوەشیان رایگەیاند: وەك كۆمسیۆن پارێزگاری لەو زانیارییانە دەكەین كە رامانگەیاندوەو داومانەتە سەرۆك وەزیران تا رێوشوێنی تایبەتی خۆی بگرێتەبەر.

PUKmedia تایبەت 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket