riklam

کۆمسیۆن ناوی کاندیدە براوەکان رادەگەیەنێت

عیراق 02:32 PM - 2018-05-16
.

.

رۆژی پێنجشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ژمارەی کورسی لایەنەکان و ناوی کاندیدە براوەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عيراق رادەگەیەنێت.

حازم ردێنی ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عيراق رایگەیاندووە: ئەو زانیاریانەی لەبارەی ژمارەی کورسی لایەنەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران بڵاودەکرێنەوە ورد نین، بەوپێیەی ژمارەی دەنگی لایەنەکان کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاوکراوەتەوە ئەنجامی کۆتایی نین و دوای ھەژمارکردنی دەنگە تایبەتەکان و دەنگدانی دەرەوە، ئەنجامی لایەنەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

ھەروەھا ئاماژەی بەوەش کردووە، رۆژی پێنجشەممە کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکەو ناوی کاندیدە براوەکان و ژمارەی دەنگەکانیان ئاشکرا دەکات.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket